لڤین
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، گەنجێک بەمەبەستی مەلەکردن رۆیشتۆتە سەر رووباری سیروان لە نزيک گوندی شێخ لەنگەر لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.
رووداوەکە لە کاتژمێر 4:00ـى ئێوارە بووە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان ڕایگەیاند “تیمەکانمان رۆیشتوونەتە سەر ڕووباری سیروان، بەدوای تەرمی ئەو گەنجە دەگەڕێن، تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە”
ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە دانیشتوی ناحیەی رزگاریە لە قەزای کەلار، تەمەنی نزیکەی 27 ساڵە.