Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

لەسەر هاوردەی تەماتە ڕوونکردنەوە درا

لڤین

مەرزی پەروێزخان لەبارەی هاوردەی تەماتە لە دەروازەکەیانەوە بەیاننامەیەکی دەرکرد و دەڵێت”ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە”.

لە بەیاننامەیەکدا مەرزی پەروێزخان ئاماژەی بەوەدا، ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک بڵاو بۆتەوە گوایە لە دەروازەی پەروێزخانەوە باری تەماتە دێتە ناو هەرێمی کوردستانە، بەهەموو شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە و دوورە لەڕاستیەوە.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، وەک دەروازەی پەروێزخان  بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین بەهیچ جۆرێک لە دەروازەکەمانەوە باری تەماتە نەهاتۆتە ناو هەرێمی کوردستان، ئێمە لەبەڕێوەبەرایتمان بەهەموو شێوەیەک پابەندین بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ.

ڕوونیشیکردۆتەوە، بەپێی ڕێنمایەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگە بە باری تەماتە نەدراوە لە دەروازەکەمانەوە بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top