Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

مووچەی توێژێکی کوردستان دەخرێتە سەر بەغدا

لڤین

پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی پەسەند كرد و بەپێی یاساكە سەرجەم شەهیدانی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ، كە لە ناوچە كوردستانییەكان لە شەڕی تیرۆر شەهید بوون مووچەیان دەخرێتە سەر عێراق.
 بەپێی هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق، کە ئێستا پەرلەمان پەسەندی کرد، ئەو پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ، کە لە شەڕی رووبەروبونەوەی تیرۆر لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان واتا لە کەرکوک و خانەقین و خورماتوو و موسڵ و هەر ناوچەیەکی تر عێراق شەهید بوون، مووچەیان دەخرێتە سەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق.
بە گوێرەی یاساکە ئەو شەهیدانەی، کە لە وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی هەرێم تۆمارکراون و نیشتەجێی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمن، هەموو ئیمتیازاتی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق دەیانگرێتەوە، تەنها گواستنەوەی مووچەکەیان نەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر مووچەی خانەنشینانی مەدەنی هەرێم هاوتای عێراق كرا و بڕیارە بەم نزیكانە مووچەی خانەنشینانی سەربازیش هاوتا بكرێت.
لڤین پرێس
Scroll to Top