
بۆ دووەمجار سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق گەیشتە دیمەشق
لڤین حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لەسەر راسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ هەینی، 25ـی نیسانی 2025، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: “شاندێکی فەرمیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری