لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سەدر داواكەی سەرۆككۆمار بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە

eb d bd dba bedb

لڤین

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعی، داواكەی سەرۆككۆماری عێراق بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتدەكاتەوەو دەڵێت، بەشداریكردنی گەلێكی مەزن لە هەڵبژاردندا بۆ ئەوەی دز و گەندەڵكاران هەڵبژێرن، دڵگرانم دەكات.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعی، وەڵامی پەیامەكەی د. لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق دەداتەوە كە تێیدا داوای لێكردبو لە بڕیارەكەی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن پاشگەزبێتەوەو بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن.

سەدر لەوەڵامەكەیدا بۆ سەرۆككۆمار كە ئەمڕۆ هەینی، لەلایەن نوسینگەكەیەوە بڵاوكراوتەوە، وتویەتی، من كاتێك فەرمانم دا بە بایكۆتكردنی هەڵبژاردن، بەهیچ شێوەیەك نەمویستوە هەڵبژاردنەكە دوابخرێت یاخود هەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵام بەشداریكردنی گەلێكی مەزن بۆ هەڵبژاردنی گەندەڵكاران و بێ ئابڕوان و دزانی پارە كە تاوەكو ئێستاش نەگەڕێندراوەتەوە…دڵگرانم دەكات.

سەدر وتوشیەتی، تەنانەت ئەگەر بەشداری هەڵبژاردنیش نەكەم كە لەگەڵ گەندەڵكاران و دوژمنانی گەل نایكەم، وەك سەبازێك لە سەربازانی عێراق دەمێنمەوە بەرامبەر هەر تۆفانێكی بەڵا و ناخۆشی و یەكەم كەس دەبم بەرگری لە عێراق بكەم لەبەرامبەر ئاڵەنگارییەكان لە رۆژهەڵاتەوە بن یان رۆژئاوا.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks