لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

عراقچی و فواد حسێن لەبارەی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

cec ff fb aab cbbfc

لڤین

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، باسی لە دوایین پێشهاتەكانی پەیوەست بە دانوستانەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا كرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێگەیشت و لە دوایین پێشهاتەكانی پەیوەست بە دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا كە لە مەسقەت بەڕێوەچون، ئاگاداری كردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا عراقچی وتویەتی، دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بەشێوەیەكی “باش” بەڕێوەچون و ئاماژەی بە گفتوگۆكردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران داوەو وتوشیەتی، گەڕی دوەمی دانوستانەكان بەم زوانە لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا بەنێوەندگیری عومان بەڕێوەدەچێت.

لای خۆیشیەوە فواد حسێن، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەبارەی پڕۆسەی گفتوگۆكان و رۆڵی ئەرێنی عومانیشی لە ئاسانكاری بۆ دانوستانەكان بەرزنرخاند.

فواد حسێن جەختیشی لە پشتیوانی عێراق كردۆتەوە بۆ هەر هەوڵێك كە ببێتە مایەی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە كۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕەسمی بانگهێشتی فواد حسێنی كردوە بۆ سەردانكردنی ئێران لەچوارچێوەی پشتیوانی گفتوگۆ دوقۆڵییەكان و پتەوكردنی پەیوەندییەكان نێوان هەردو وڵات.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks