لڤین
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەوەی جەخت لە گەڕاندنەوەی عێراقییەکانی کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە و دەشڵێت: مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پابەندن بە گەڕاندنەوەی عێراقییەکانی کەمپی هۆڵی پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داواش لە هەموو وڵاتان دەکات، هاووڵاتییەکانیان لە کەمپی هۆلی سووریا ببەنەوە، چونکە ئەو کەمپە مەترسیی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات.
راشیگەیاند، کە عێراق بەم زووانە بۆ هەمیشە کۆتایی بە دۆسییەی کەمپەکان دەهێنێت و هەموویان دادەخات.
کەمپی هۆل دەکەوێتە باشوری شاری حەسەکەی سوریا کە خێزانەکانی چەکدارانی داعشی تێدا دەستبەسەرکراونو لەژێر کۆنتڕۆڵو ئیدارەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)دان، لەمساڵدادەیان خێزانی بە رەچەڵەک عێاقی کامپەکە گەڕێنراونەتەوە عێراق.