
دوای سندوقی دەنگدان: پێشبینییە هەژێنەرەکانی عێراق لە نێوان هەژموونی ئێران و سێبەری هەڕەشەی ئەمریکا و ئیسرائیلدا
وتاری شیکاریی/سیروان عوبەید پڕۆسەی ئەمجارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە چاوەڕوان دەکرێت لە١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبچێت، لە کاتێکدایە کە گۆڕەپانی سیاسی عێراق بە تەواوی لەنێوان دوو جەمسەری دژبەردا دابەش بووە. لایەنە سەرەکییەکانی وڵاتەکە و کاریگەرییە هەرێمییەکانی سەربە ئێران لە لایەک، و فشارە چڕەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەکی ترەوە.





