شیکاری – سیروان عوبەید
لە کاتێکدا جیهان چاوی لە کوژانەوەی ئاگری جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا بوو، دۆناڵد ترەمپ بە دوو بڕیاری نوێی سەیر و پڕ مەترسی هەمووانی تووشیشۆک کرد: کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتیئەوروپا و هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی. پرسیاریسەرەکی ئەوەیە: ئایا ئەمە گڵۆپی سەوزە بۆ پۆتین، یان تەنها مردنی ئەخلاقیسیاسییە لە ژێر سێبەری تڕەمپنیزمدا؟
مەترسی یەکەم: گڵۆپی سەوز بۆ پۆتین: کەمکردنەوەی هێزەکانیڕۆمانیا
یەکێک لە بڕیارە هەستیارەکانی دۆناڵد تڕەمپ بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەیلیوایەکی دەورییەی شەڕکەر کە پێکهاتەی لە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاو ناتۆدا هەبوو، لەوانە لە بنکەیەکی ڕۆمانیا. ئەمە مانای ئەوەیە کە لیوای (٢یپیادەی شەڕکەر)ی سەر بە فیرقەی ١٠١ی فڕۆکەوانی، پاش گەڕانەوەی بۆئەمریکا، هیچ هێزێکی دیکە جێگەی ناگرێتەوە. هەرچەندە بەرپرسانی ئەمریکاجەخت لەوە دەکەنەوە کە هێشتا نزیکەی ١٠٠٠ سەرباز لە ڕۆمانیا دەمێننەوە، بەڵام ئەم بڕیارە لە کاتێکدا درا کە مەترسییەکانی هێرشی ڕووسیا بۆ سەروڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە بەرزترین ئاستدان.
ئەم بڕیارە ڕەهەندێکی چەند لایەنەی هەیە: لەلایەک گوشاری دارایی: ترەمپبەکارهێنانی کەمکردنەوەی هێزەکان وەک کارتێکی گوشار بۆ ناچارکردنیوڵاتانی ئەوروپا بەکاردێنێت، بۆ ئەوەی پابەندی داواکارییەکانی ببن، لەناویداخەرجکردنی ٢٪ی داهاتی نیشتمانی بۆ بەرگری ناتۆ. بەتایبەت گە تا ئێستاهەندێک لە وڵاتانی ناتۆ، پابەندی گوشارەکانی پێشووی تڕەمپ نەبون لەوبارەیەوە.
دووەم: پەنجەرەیەک بۆ چین: فشارخستنە سەر شی جین پینگ
ئەگەرچی پاساوی فەرمی ترەمپ و ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی لەڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ئەوەیە کە دەبێت سەرچاوەی مرۆیی و سەربازی زیاترتەرخان بکرێت بۆ ناوچەی هیندۆ–ئارام، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەیگەشەکردنی چین.” بەڵام پێدەچێت زیاتر وەک کارتێکی فشار بووبێت بۆسەرشی و دانوستان لەگەڵ پەکین، بەتایبەتی لەژێر سێبەری تڕەمپنیزمدا.
دەکرێ ئەمە بۆ فشارخستنە سەر شی جیپینگ بووبێت، _ (بەکارهێنانی ئەوروپاوەک کارت): لەکاتێکدا کە ئەم بڕیارەی “کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەریکا“ی تێداڕاگەیەنرا، چەند ڕۆژێک پێش سەردانی شی جیپینگ بوو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵدۆناڵد تڕەمپ. بۆیە دەکرێ ئەم هەنگاوە (کە گوایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چینە) وەک گوشارێکی ستراتیژی لێکبدرێتەوە بۆ ئەوەی تڕەمپ لە کۆبوونەوەکەیلوتکەدا دەستی باڵا بێت. بە واتایەکی تر، تڕەمپ دەیەوێت بەم بڕیارە نیشانیبدات کە ئامادەیە ڕێچکەی سیاسەتی جیهانی بگۆڕێت بە مەبەستیبەهێزکردنی پێگەی خۆی لە دانوستانەکاندا. ئەمەش شێوازێکی تەواویتڕەمپنیزمە، کە تیایدا ئاسایشی هەرێمی دەکرێتە کارتێکی بازرگانی ودانوستانکاری.
سێیەم: شڵەژانی ناتۆ: لێکدانەوەی وەک تەڵەیەکی ستراتیژی
ئەم هەنگاوەی تڕەمپ، دەکرێ وەک “گڵۆپێکی سەوزی ناڕاستەوخۆی ئەمەریکا” بۆ ڤلادیمێر پۆتین لێکبدرێتەوە. هەرچۆنێک بێت، ئەمە ئەگەری ئەوە زیاد دەکاتکە مۆسکۆ هەوڵ بدات هێڵی سووری ناتۆ تاقی بکاتەوە. بۆ نموونە ڕەنگە لەڕێگەی هێرشی سایبێری چڕتر یان زیادکردنی تێکدانی سنووری ئاسمانیناتۆ هەنگاوبنێت، وەک لەمانگەکانی ڕابردوولەئاسمانی پۆڵندا و لیتوانیا وڕۆمانیا ئەنجامی دا. بە لاوازی وجودی ئەمەریکا لەوێ، ڕەنگە پۆتین، وابیربکاتەوە یان زانیاری هەبێت کە پابەندبوونی ئەمریکا، بە ئاسایشی ئەوروپالەژێر پرسیاردایە.
لێرەدا، کاردانەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا (وەک ڕۆمانیا) جێگەیسەرنجە، کە هەوڵیاندا بڵێن بڕیارەکە “چاوەڕوانکراو” بووە و پابەندبوونیئەمریکا بە ماددەی ٥ی ناتۆ، هەر ماوە” بەڵام لەڕاستیدا ئەم بێدەنگییەسیاسییە ناتوانێت تا سەرنیگەرانییە ستراتیژییەکانی پشت پەردە بشارێتەوە.
چوارەم: تڕەمپنیزم؛ مردنی ئەخلاقی سیاسی لە جیهاندا
بڕیارە سەیرەکانی ترەمپ لەسەر ئاستی جیهانی، وەک دوایین بڕیارەکانی بۆکەمکردنەوەی هێزەکانی لە ڕۆمانیا و هەڕەشەی دەستپێکردنەوەیتاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی، بەڵگەی کردەیین لەسەر گەشەکردنی دیاردەیتڕەمپنیزم. ئەم چەمکە تەنیا بیرۆکەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەیسیاسەتی “لەپێشینەی ئەمریکایە” (America First)، کە نەخشەی مردنیڕەوشتی نێودەوڵەتییە و بەرهەمی ئامانجگەرایی و بێ بەزەییی سیستەمیبازرگانییە. ئەم چوارچێوە فیکرییە بە تەواوی ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی ترەمپبڕیاری وەها مەترسیدار دەدات:
سیاسەت وەک بازرگانی: بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانی ڕۆمانیا پەیوەندی بەئەمنییەتەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە “نرخی خەرجکردن” (Cost) و “سودیئابووری“ی هاوپەیمانانەوە هەیە. ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە تێڕووانینیئەمەریکا بۆ ناتۆ، لەسەردەمی تڕەمپ جیاوازە. لەڕووانگەی ترەمپ ەوە ناتۆ، وەک پڕۆژەیەکی ئەمنی نابینێت، بەڵکو وەک “کۆمپانیایەکی بیمە” کە پێویستەئەندامەکانی کرێی زیاتر بدەن. ئەمەش نیشانەی بازرگانی کردن بە ئەمنییەتیگەلانەوەیە، چونکە ئاسایشی گەلانی ئەوروپا دەکرێتە کارتێکی مامەڵەیبازرگانی.
بێشەرمی لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان: بڕیاریدەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی، وەک زۆرێک لەبڕیارە تاکلایەنەکانیپێشووی، بێ گوێدانە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، بەڵگەیەکی ڕاستەوخۆیەلەسەر دروستبوونی سەردەمێکی نوێی “ڕەھای ڕامیاری“، کە تیایدا هیچسنورێک نییە بۆ دەسەڵاتی زلهێزان، وهیچ ڕێزێک ناگیرێت بۆ یاسانێودەوڵەتییەکان.
تاکلایەنی و بەجیهانیبوونی تڕەمپنیزم: کاتێک ترەمپ و پۆتین باس لەچارەنووسی گەلێک دەکەن بەبێ ئامادەیی نوێنەری ئەو گەلە، ئەمە نیشانەیەکیتری تڕەمپنیزمە کە تێیدا تەنها هێز بڕیار دەدات. ئەم بڕیارە نوێیانەی ترەمپبەڵگەی تەواوکەرن کە ئێمە لە سەردەمی خشتەیەکی نوێی جیهانیداین؛ کەتیایدا ئەخلاقی سیاسی مردووە، و زلهێزەکان تەنیا سوود و بەرژەوەندیڕەهای خۆیان دەخەنە سەرووی هەموو پێوەرە مرۆیی، یاسایی و ئەخلاقی وئەمنییەکانەوە.
پێنجەم: مەترسی پرسی ئەتۆم و وێرانکردنی یەکجاریڕێککەوتنەکان
بڕیارەکەی دۆناڵد جەی ترەمپ بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکیئەتۆمی، بە پاساوی ئەوەی چین و ڕووسیا لە نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکانیانداپێشکەوتوون، بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو ڕێککەوتنەکانی دوای جەنگی سارددەخاتە مەترسییەوە. کاتی ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارە چەند کاتژمێرێک پێشکۆبوونەوەی ترەمپ و شی جین پینگ، دەکرێ وەک بەڵگەیەکی بەهێزبێت لەسەرئەو ئامانجەی ترەمپ کە ویستبێتی بەم بڕیارە ڕاستەوخۆ گوشارێکی ئەتۆمیبخاتە سەر شی، تا پەکین ناچار بکات لەسەر مێزی دانوستان ملکەچ بێت. ئەمەش وەک کارتێکی “ترساندن بۆ پێکهێنان” لە چوارچێوەی تڕەمپنیزمدالێکدەدرێتەوە…کە تیایدا مەترسیدارترین کارتی جیهانیش دەکرێتە ئامرازێکیتاکتیکی و سیاسی.
هاوکات لەم ڕووەوە کاردانەوەی نێودەوڵەتی توند بوو: ڕووسیا هەر زووهۆشداریدا کە ئەگەر ئەمریکا دەست بەو تاقیکردنەوەیە بکات، ئەوا ڕووسیاشدەستبەجێ بە هەمان شێوە وەڵام دەداتەوە“ ئە پێشهاتە پێشبینی ئەوەیانلێدەکرێت کە بڕیارەکەی تڕەمپ جیهان بەرەو سەرەتای پێشبڕکێیەکی نوێیچەکی ئەتۆمی پاڵبنێت. هەڵوێستی پەکین لەوبارەیەوە: تائێستا لەچوارچێوەینیگەرانی دەربڕین و داواکردن بووە لە واشنتن کە خۆی لەم کارە بەدوور بگرێت، چونکە ئەم هەنگاوە لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بڵاونەکردنەوەی چەکیئەتۆمی (NPT) یەک ناگرێتەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەم گرژیی و ئاڵۆزیانە، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: ئایا پێکدادانی ڕاستەوخۆی ناتۆ و ڕوسیا، جەنگی سێیەمی جیهانی تا چەندنزیک بووەتەوە؟
سەرەڕای هەموو ئەو گرژی و ئاڵۆزیانە هێشتا ئەگەری پێکدادانی ڕاستەوخۆیسەربازی نێوان ناتۆ و ڕووسیا زۆر نزمە، ئەویش بەهۆی بوونی هێڵی سووریچەکی ئەتۆمییەوە. بەڵام لە هەمانکاتدا لە ئاستێکی باڵای زۆرمەترسیداریشدایە. تەڵەکە لەوەدایە کە ترەمپ بە بڕیارە تاکلایەنەکانی، مەودایهەڵەی ستراتیژی لەسەر سنووری ناتۆ زیاد دەکات، کە دەتوانێت ببێتە هۆیوەڵامدانەوەی زنجیرەیی نێوان ڕووسیا و ناتۆ.
لەوبارەیەوە سێ سیناریۆی مەترسیدار هەیە، کە دەکرێ کۆنترۆڵیدۆخەکە لەدەست دەربچێت:
١. پێکانی خاکی ناتۆ: ئەگەر مووشەک یان درۆنی ڕووسی بە هەڵە یان بەمەبەست هێرش بکاتە سەر خاکی وڵاتێکی ناتۆ و، ببێتە هۆی کوژرانیهاوڵاتیانی سنووری ناتۆ یان سەرباز، ئەوا ناتۆ ناچار دەبێت ماددەی ٥ چالاکبکات، ئەوەش مەترسی ڕاستەوخۆی پێکدادانی زلهێزەکان بەدوای خۆیدادەهێنێت. لەدۆخێکی لەمجۆرەدا بەئەگەری زۆر چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنرێت، ئەمەش بەواتای کۆتایی جیهان دێت.
٢. بەکارهێنانی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا: ئەگەر ڕووسیا چەکی ئەتۆمی تاکتیکیلەسەر خاکی ئۆکرانیا بەکار بهێنێت. ئایا جیهان و ناتۆ دەتوانن بێ وڵامبمێننەوە؟ کە وڵامەکەی بە ئەگەرێکی زۆرەوە نەخێرە. بەڵکو ئەگەر زۆر ئەوەیە کەوڵامدانەوەیەکی ناتۆی بەدوادادێت، ئەو وڵامەش چ بە سوکی یان وڵامێکیگەورە بێت، لەهەردوو حاڵەتدا: پێکدانی ڕاستەوخۆ لەنێوان ڕووسیا و ناتۆ ڕوودەدات، ئەوەش ئەگەر جەنگی ئەتۆمی زۆر بەرز دەکاتەوە.
٣. پێدانی چەکی زۆر مەترسیدار بە ئۆکڕانیا: لەوانە: گواستنەوەی مووشەکیدوورهاوێژ وەک تۆماهۆکی ئەمەریکی، کە تڕەمپ پێشتر گوتی: ” ڕەنگە بیدەینبە ئۆکڕانیا“. ئەم موشەکە توانای پێکانی قووڵایی خاکی ڕووسیای هەیە، ولەلایەن مۆسکۆشەوە بە هێڵی سوور دادەنرێت.
لە کۆتاییدا، بڕیارەکانی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی هێز لە ڕۆمانیا وهەڕەشەیدەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی، تەنها چەند بڕیارێکی سیاسیتاکتیکی نین، بەڵکو سەلمێنەری کردەیی ئەو تێزەن کە پێشتر باسمان کرد: مردنی ئەخلاقی سیاسی لە ژێر سێبەری تڕەمپنیزمدا. کاتێک ئاسایشی گەلێکیان ڕێزگرتن لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان دەکرێتە کارتێکی مامەڵەیبازرگانی بە مەبەستی زیادکردنی “پارەی بیمە” لەلایەن هاوپەیمانانەوە، ئەواسیستمی جیهانی لە بنەڕەتەوە دەشێوێت. کەواتە جیهان لە ئێستادا لە“خشتەیەکی نوێی جیهانیدا“یە کە تێیدا تەنیا سوودی ڕەها بڕیار دەدات، نەکیاسا و ڕەوشت، ئەمەش مەودای هەڵەی ستراتیژی گەورەتر و نزیکبوونەوە لەدۆخێکی نائارام دروست دەکات، کە ڕەنگە سەر بکێشێت بۆ جەنگی سێیەمیجیهانی.

















