سیروان عوبەید
لێدوانی بەڕێز سەرۆکی حکومەت، “من کۆمپانیام نیە“، کە لە وەڵامیپرسیاری گەنجێک سەبارەت بە بنەمای شایستەیی و دامەزراندندا هات، نەکتەنها وەڵامێکی ڕووکەشانە بوو، بەڵکو دەکرێت وەک گوزارشتێکی مەترسیدارسەیر بکرێت لە چۆنیەتی تێگەیشتنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە بەرپرسیارێتییەیاسایی و ڕەوشتییەکانی.
ئەم وتەیەی سەرۆکی حکومەت: لەکاتێکدایە، کە چوارچێوەی سنوورینێوان خاوەندارێتی تایبەتی بنەماڵەیی، حیزبی و بەرپرسیارێتی گشتیحکومڕانی لەهەرێم بەتەواوی تێکەڵ کراوە و لەژێر پەردەدا شاردراوەتەوە.
هەمووان دەزانن کە بەهیچ شێوەیەک ئەم لێدوانە لەگەڵ ڕاستییە ئاشکراکانیکۆنتڕۆڵی ئابووری هەرێم لەلایەن بنەماڵە و حیزبەکەیەوە یەکناگرێتەوە. ئاشکرایە، کە لە سیستەمێکی ئابووری وەک هەرێمی کوردستان، خاوەندارێتیتەنها بەپێی تۆمارکردنی ناوی کەسێک لە تۆماری بازرگانیدا دیاری ناکرێت، بەڵکو لە ڕێگەی هەژموونی ڕاستەقینە حیزب و بنەماڵە وسیستەماتیکەوە دیاریدەکرێت. ئەو ڕاستیەی خەڵکی هەرێم و بەڕێزیشیان دەزانن کە لەهەرێمیکوردستان، بەشی هەرە زۆری کەرتە ئابوورییە سەرەکییەکانی وەک نەوت وگاز، بازرگانی، تەندروستی، و میدیا، خوێندن، زانکۆی ئەهلی، بانکی ئەهلی، گەشتوگوزار.. هتد.. ، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەژێرکۆنتڕۆڵیبنەماڵەی فەرمانڕەوای بەڕێزیان دان. تەبعەن لەودیو دێگەڵەشەوە ئەمە بۆبنەماڵەشەریکەکەشی ڕاسته.
ئەم باڵادەستبوونەی کۆنتڕۆڵی ئابووری گشتی لەڕێگەی ئابووری سێبەروسیستەمی حیزبی وکاریگەری مەنسوبیەتی حیزبی بەسەر مەحسوبییەتیئابووری لەهەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی هەرە مەترسیدار، و کاکمەسروور و حکومەتەکەشی نەک هیچ ئیرادەیەکیان نیشا نەداوە بۆ چاککردنی، بەڵکو لەبەژەوەندی خۆی و حیزبەکەی پەرە بەو دۆخە دەدات.
کاتێک ڕەخنە لەو سیستەمە ناجۆرییە دەگیرین، قسەکردن تەنها لە بوون ونەبوونی چەند کۆمپانیایەک نییە، بەڵکومەبەستەکە بریتییە لە: کۆنتڕۆڵی تەواویکەرتە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن حیزب و بنەماڵەسیاسیەکانەوە کە بنەماڵە و حیزبەکەی سەرۆکی حکومەت پشکی شێریانبۆخۆیان بردووە لە:
١. کۆنتڕۆڵکردنی داهات و سەرمایەی گشتی بۆ بەرژەوەندی حیزبی وبنەماڵەیی.
٢. کۆنتڕۆڵکردنی هەل و دەرفەتی کار و پڕۆژە بۆ خزم و لایەنگر و نزیکەکانیبنەماڵە و حیزبی.
لە دامەزراندنی پڕۆژە و کۆمپانیای زەبەلاح لەژێر ناوی کەسانی نزیک یانهاوبەشی نافەرمی بۆ دوورکەوتنەوە لە لێپرسینەوە و چاوی خەڵک.”
تا دەگاتە بەحیزبیکردنی تەواوی سەروەتی نیشتمانی، لەڕێگەی بەکارهێنانیدەسەڵاتی حکومی و حیزبی ناوچەیی، بۆ قۆرخکردنی داهات و ئاڕاستەکردنیسەرمایە بۆ بەرژەوەندیی حیزبی و بنەماڵەیی، لەسەرحیسابی خەڵکی هەرێم وگەشەکردنی ئابووری نیشتمانی و شەفافییەت. کە خودی سەرۆکی حکومەتوەک سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەبوو لەماوەی زیاتر لەچوارساڵی تەختو تاجەکەی بەرپرسیار بوایە لە نەهێشتنی.
بەڵام بەڕێزیان نەک ئەمەی نەکرد بەڵکو زیاترلەوانی پێش
خۆی سیاسەتی ئابووری نهێنی پەیڕەوردووە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان ودامودەزگاکانی حکومەتی بەکارهێناوە وەک پڕۆپاگەندەی میدیایی و هەڵبژاردن. ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە کە حوکمڕانی هەرێم تا ئەمڕۆ بریتییە لە بەحیزبیکردنیخزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەکارهێنانیان وەک منەت بەسەرهاوڵاتییەوە. لەکاتێکدا، ئەرکی سەرەکی هەرحکومەتێک، دابینکردنی پڕۆژە و ژێرخانیئابوورییە لە ڕێگەی داهاتی گشتی و ئەو باجەی لەهاوڵاتیان وەریدەگرێت. لەوڕووەوە دەبوو سەرۆکی حکومەت خۆی بە خزمەتکار ببینێت نەک
بەکارهێنانی پڕۆژە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان (وەک چاککردنی چەندشەقامێک) بۆ دەستکەوتی حیزبی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، بەکاربهێنێت و بیکاتە منەت بەسەر خەڵکەوە. لەڕاستیدا، ئەوە نیشانەی لاوازیئاستی ڕاستەقینەی حوکمڕانی و نەبوونی بەرپرسیارێتییە. گوزارشتە لەوەی کەلەسەردەمی کاک مەسروور، خزمەتکردن بە هاوڵاتیان لە ئەرکی گشتیحکومەتەوە گۆڕدراوە بۆ ڕیکلامی کەسی و ئامرازی بانگەشەی حیزبی وهەڵبژاردن بۆ بەدەستهێنانی دەنگ و ڕای خەڵک بەشێوازێکی نادروست.
پرسیارە بنەڕەتییەکە بۆسەرۆکی حکومەت لێرەدا ئەوەیە: ئەرێئەزبەنی” داهاتی گشتی هەرێم چەندە و بە وردی لە چیدا خەرج دەکرێت؟ یانچەند کەس لەدەروەی ستافەکەی و بنەماڵەکەی لەبارەی داهاتی گشتیحکومەتەوە دەزانن، بەوەزیری دارایی حکومەتەکەشیەوە کە پارتی نیە؟ بۆیەلەڕاستیدا، بڵاوکردنەوەی ژمارەی پڕۆژەکان بێ شڕۆڤەی تەواوی بودجە، هەرخۆی پرسیاری زیاتر لەسەر ئاستی قەبارەی گەورەی گەندەڵی حیزبی وسیستەماتیک و نا–شەفافییەتی دارایی ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێم دروستدەکات.
هەر پەیوەست بە گفتوگۆکەی نێوان گەنجەکە وسەرۆکی حکومەت،کە تیایدا وڵامێکی تری سەرۆکی حکومەت بۆ پرسیاری گەنجەکە دەربارەیدامەزراندن لەسەر بنەمای پڕۆفیشناڵی و دڵسۆزی بوو.” لێرەدا دەبێبگەڕێینەوە بۆواقیعی سیستەمی دامەزراندن لەهەرێم، بەتایبەتی لە سنووریقەڵەمڕەوی حیزبکەیدا. کاتێک بەتەواوی دەسەڵاتی ئابووری و سیاسیلەناوچەکەدا لەلایەن حیزبەکەی بەڕێزیانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە، چۆن پێوەرەکەلەسەر پیشەیی و توانا و ئەزموونی کەسەکان بەڕێوەدەچێت؟ نەخێر، بەڵکوڕاستیەکە ئەوەیە: پێشینە دڵسۆزییە بۆ حیزب و بنەماڵەکەی، وەک مەرجی یەکەمبۆ بەدەستهێنانی هەرهەلێکی کار، پۆستێکی حکومی یان ئابووری گەورە، تەنانەت حیزبەکەی دۆخێکی دروست کردووە بۆهەلێکی کارلە کۆمپانیاکان، کەرتی تایبەت، حیزبایەتی دەیخوات، چونکە کۆمپانیاکانیش زۆرینەی کەرتیسێبەری بنەماڵە و حیزبییەکانن.
بەڕێزیان دەزانێت کە هەتا ئێستاش سەرانە وەرگرتن لە کۆمپانیا و بزنسمانیهاوڵاتی و ناحیزبی هەیە، ئەمە نەک تەنها لە پۆستە گەورەکان، بەڵکو کەرتیتایبەت و بازرگانییە بچووکەکانیش تا ئێستا لەژێرهەڕەشەی باجدانی نایاساییو نافەرمیدان، لەلایەن کەسانی حیزبی و دەستە ولایەنە نافەرمییەکانی نزیک لەدەسەڵات. هەرئەمەشە کە تا ئێستا ڕێگرە لە گەشەکردنی سەرمایەی بچووک ودڵسۆزو بنیادنانی ژێرخانێکی ئابووری بێ لایەنانەی هاوڵاتیان. چونکە ئەمسیستەمە حیزبی و بنەماڵەییە بەردەوام بە ڕەفتارو بەکردەوەی ئاشکرا وسێبەری دووپاتیدەکاتەوە کە تاکەکانی دەرەوەی بازنەی دەسەڵاتی بنەماڵە، بێبەشن لە کێبڕکێی تەندروست و شەفاف و پاراستنی یاسایی تەواو.
بۆیە قسە ڕووکەشییەکەی سەرۆکی حکومەت “من خاوەن کۆمپانیا نیم” بە هیچشێوەیەک ئاستی ڕاستەقینەی خاوەندارێتی و کۆنتڕۆڵی ئابووری لەلایەنحیزب و بنەماڵەوەکەیەوە ناشارێتەوە. بە پێچەوانەوە، ئەم لێدوانانە زیاترمتمانەینێوان دەسەڵات و هاوڵاتی لەناودەبات، کە خۆی دەمێکە لەژێرپرسیاردایە.
ئەم لێدوانەی بەڕێز سەرۆکی حکومەت، جگە لەوەی لەگەڵ واقیعیدەوڵەمەندی ئابووری بنەماڵە و حیزبەکەی ناکۆکە، ئەوەش دوپاتدەکاتەوە کەبەڕێزیان هێشتا باوەڕی وایە کە دەکرێ بۆ هەمیشە بەم چەواشەکارییەوە، ڕاستی ئابووری سێبەرو کۆنتڕۆڵی بنەماڵەیی/ حیزبی بە شاردراوەی بمێنێتەوە.
بەڵام، ڕاستییەکە ئەوەیە، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە قۆناغێکیپێگەیشتووی وشیاریدان، بۆهەمیشە ئەم جۆرە خۆدزینەوە و وەڵامە ڕووکەشانەقبووڵ ناکەن. لەکاتێکدا، پرسیارو داواکاریی خەڵکی هەرێمی کوردستانبەگشتی لەئێستادا بریتییە لە شەفافیەتی تەواوی دارایی، لەوانەش: ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی وردی داهاتی بەرپرساکان، و داهاتی نەوتیقاچاخ و فەرمی، و داهاتی باج و گومرگ و بە گشتی ناوخۆ، بەپێی ستانداردەنێودەوڵەتییەکان، نەک بەپێی میدیای فەرمی حیزب و سێبەری خۆی.
_خەڵکی هەرێم بەتوندی داواکاریان ئەوەیە: دەبێ کۆتایی بەو دۆخەگەندەڵییە بهێنرێت، لە دەستواردان و تێکەڵکردنی دەسەڵاتی حیزبی کۆنتڕۆڵیئابووری بنەماڵەیی و، تا دەگاتە لێپرسینەوەی یاسایی و جێبەجێکردنیپڕەنسیپی حوکمڕانی یاسا لەسەر هەمووان و کۆتاییهێنان بە سیستەمیمەنسوبییەت و مەحسوبییەت و سەرانەی حیزبی و بنەماڵەکان.
کاتی ئەوە هاتووە هەموو ئەمانە کۆتایی پێ بێت، و ڕێز لە عەقڵیگشتی و ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بگرن و بە ڕاستگۆیی وبەرپرسیارێتییەوە ڕووبەڕووی ئەم ڕاستییانە ببنەوە.

















