نووسینی : سیروان عوبەید
لێکۆڵینەوەیەکی قووڵ لە لێکەوتەکان و دیوی پشتەوەی بڕیاری کشانەوەیپەکەکە؛ لەباکوورەوە بۆ باشوور، قەندیل)
وەک ڕاگەیندرا” ٢٦ی گەڵاڕێزانی ٢٠٢٥ بە یەکێک لە وێستگە هەرە گرنگەکانیمێژووی پرسی کورد لە تورکیا دادەنرێت. ڕوونتر بڵێم، ڕاگەیاندنی کشانەوەیتەواوی هێزە چەکدارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکووریکوردستانەوە، کە بەداخەوە بە تورکیای ئەمڕۆ ناو دەبرێت” بۆبنکەسەرەکییەکانی ئەو پارتە کوردیە لە قەندیل، هەنگاوێکی ستراتیژی گەورەیەکە نابێ تەنها لەچوارچێوەی جووڵەیەکی سەربازی تەماشای بکەین، بەڵکوگۆڕانکارییەکی فەرمی و قوڵە لە فۆڕمی خەبات لە سەربازییەوە بۆ سیاسی. ڕێک ئەوەی کە ئۆجەلان لە نەوەدەکانەوە بەشێوەیەکی تیۆری بانگەشەی بۆدەکات “کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک“، کە پێشتر من لەوتارێکی تێر و تەسەلدا، ڕەخنەم لەم بیرۆکەیە گرتووە، و پێموایە لەچوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا” مۆدێلێکی گونجاو نیە بۆ چارەسەری پرسی کورد. پرسیارە جەوهەرییەکەئەوەیە: ئایا ئەم بڕیار و کشانەوە تاکلایەنانەی پەکەکە داویەتی و دەیکات؛ خزمەت بە دۆزی ڕاستەقینەی کورد دەکات، دەرگای چارەسەری سیاسیدەکاتەوە یان تەنها دەرگایەکی تر بۆ “تورکیای بێ تیرۆر“ی ئەنقەرە دەکاتەوە؟
بەو پێیەی ئەو پڕۆسەو هەنگاوانە؛ ئاڵۆزن، شیکارییەکەم بۆچەندلایەنی ئەرێنی و بەشێکی جیاواز دابەش دەکەم:
بەشی یەکەم:
قووڵایی بڕیاری پەکەکە و گۆڕینی پارادایم؛ تێدەگەم کە کشانەوەکەی پەکەکەبەردەوامی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥ ی پەکەکەو داواکارییە مێژووییەکانی ڕابەری زیندانیکراوی ئەو پارتە کوردیەیە؛ واتەعەبدوڵڵا ئۆجەلان، کە جەخت لەسەر “کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری وخۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە” دەکاتەوە.
لەم دوایین هەنگاو و بڕیارە تاکلایەنەکانی پەکەکە–دا من وای بۆدەچم، ئەمهەنگاوە نوێیە ئامانجی سێ لایەنەی هەیە:
١. گۆڕینی فۆڕمی خەبات: بە ڕوونی ئاماژە بە گواستنەوەی سەرچاوە و توانایڕێکخستن دەدات بۆ خەباتی سیاسی و دیموکراتی، کە ئۆجەلان” لەنەوەدەکانەوە نەخشەی کێشاوە، بەمەش ئیرادەی خۆی بۆ گۆڕینیپارادایمێکی نوێی خەباتی پراکتیکی نوێی پەکەکە دەسەلمێنێت.
٢. نەهێشتنی بیانووی سیاسی تورکیا و شەقامی تورکیاینەتەوەپەرست کە دەکرێ بەربەستێک بێت بۆ حکومەت، لەمەڕ هەنگاویکرداری و یاسایی، ئەگەر نیەتی حکومەتیش بەڕاستی چارەسەربێت” ئەمهەنگاوە پاساوی سەرەکی حکومەتی تورکیا بۆ بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنیسەربازی لەناو سنوورەکاندا پوچەڵ دەکاتەوە، بەمەش پەکەکە؛ تۆپەکە بەتەواویدەخاتە گۆڕەپانی ئەنقەرەوە.
٣. بەهێزکردنی کارتی ئۆجەلان: پەکەکە بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانیئۆجەلان، پێگەی ئۆجەلان؛ وەک تاکە نوێنەری بڕیاردەر لە پرۆسەکەدا بەهێزدەکات، ئەوەش، بە ئومێدی ئەوەی تورکیا ناچار بێت دۆخی زیندانییەکەی باشبکات یاخود ئازادی بکات. کە ئەمە؛ بڕیارێکی عاتیفانەیە و زیاتر لەبەرژەوەندیتەسکی حیزبی و کەسیدایە نەک گەل و نیشتمان. هەرچۆنێک بێت، پەکەکە؛ بەمە داوای “چوارچێوەی یاسایی تایبەت” بۆ ئۆجەلان دەکات، نەک تەنها مافیگشتی.
مەترسیی بڕیارە تاکلایەنە کردارییەکانی پەکەکە
پەکەکە لەم قۆناغی پرۆسەی ئاشتییەدا چەندین بڕیاری کرداری تاکلایەنەیگەورەی داوە، وەک (١) بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە، (٢) سوتاندنی چەکیسیمبولی، و (٣) کشانەوەی تەواو لە باکوور. ئەم بڕیارە یەک لەدوای یەکانە، لەکاتێکدایە کە حکومەت هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە لەبەرامبەر مافەیاسایی و کەلتوورییە کوردییەکانی باکوور. کە ئەمە دەکرێ بەبێ گەرەنتییەکیفەرمی تورکیا، ڕێژەی مەترسییە ستراتیژییەکان بۆ کورد لەهەموو بەشەکانیکوردستان بەرز دەکاتەوە.
٤. ئەم هەنگاوانەی پەکەکە؛ لە چەکدانانی پێشوەختە و کشانەوەی لەباکوور، وەک لەدەستدانی تاکە کارتی گەورەی فشارە لەسەر مێزی دانوستان.
٥. بەو هەنگاوە تاکلایەنانەی، پەکەکە خۆی ناچار کردووە بە تەنها یەک قۆناغیپرۆسەکە (واتە قۆناغی چەکدانان و کشانەوە)، ئەمەش ئەگەری ئەوەزیاتر دەکات کە حکومەتی تورکیا لە قۆناغەکانی دواتر لە🙁گۆڕانکاری یاساییو سیاسی) خۆی بدزێتەوە.
٦. کاریگەری خراپ لەسەر هێڵی بەرگری سیاسی: ئەم کشانەوەیە، کاریگەری خراپی لەسەر هێڵی بەرگری سیاسی دەم پارتی لەناو تورکیادادەبێت، چونکە ئەگەر حکومەت نیەتی ڕاست نەبێت، دەتوانێت بە ئاسانی هەمووفشار و سەرکوتکردنێکی دژی سیاسەتمەدارانی کورد بە پاساوی “کۆتاییهێنانبە تیرۆر” ئەنجام بدات.
خاوی تورکیا و مەترسیی بەکارهێنانی ئۆجەلان_ بۆچی نا؟
لەکاتێکدا پەکەکە زیاتر لەساڵێکە هەنگاوی کرداریی تاکلایەنە دەنێت، حکومەتیتورکیا (ئاکپارتی و مەهەپە) لە کرداری فەرمی و یاساییدا بە خاوی دەجوڵێنەوەو بگرە تائێستا گوتارەکانیشیان تەنها لەچوارچێوەی تورکیای بێ تیرۆرە“وهیچ هەنگاوێکی کرداریان نەناوە.
ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە؛ کە نیەتی سەرەکی ئەنقەرە تەنها بریتییە لەجێبەجێکردنی پرۆژەی “تورکیای بێ تیرۆر“؛ واتە کۆتاییهێنان بە کێشەیئەمنی، نەک چارەسەرکردنی پرسی کورد، و کێشەی سیاسی و کولتووری. حکومەت دەیەوێت بەبێ هیچ گۆڕانکارییەکی دەستووری یان یاسایی گرنگ، سەربازی پەکەکە لەناوبەرێت، بەمەش ئەردۆغان دەیەوێ سەرکەوتنێکی ئەمنیبەبێ هیچ باجێکی سیاسی بەدەست بهێنێت.
ئەوەی پێویستەکات کورد گرینگی پێبدات، ئەوەیە: مەترسییبەکارهێنانی ئۆجەلان و ژێربەژێرکردنی پرۆسەکە؛
بۆچی ئەگەری بەکارهێنانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەلایەن میت و حکومەتیتورکیاوە لەم قۆناغەدا زۆرە؟ لەکاتێکدا برادەرانی قەندیل–یش وەک باقیحیزبەکانی کوردستان، سەرۆک و کەسەکان لەپێش هەمووشتێکەوەن؛ لێرەدائەولەویەتیان ڕێبەرەکەیانە، “ئۆجەلان” بۆیە، تورکیا دەتوانێت بەڵێنی ژێربەژێربدات (وەک باشترکردنی دۆخی ئۆجەلان) لە بەرامبەر بڕیاری کۆتاییچەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە. مەترسی گەورە لەم گەرەنتییەژێربەژێرەدا ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک تورکیا جێگەی متمانە نییە؛ چونکە ئەمجۆرە ڕێککەوتننانە لەسەر هیچ بنەمایەکی یاسایی نین و لە هەر کاتێکداحکومەت دەتوانێت لێی پەشیمان بێتەوە. ئۆجەلان–ش لەم دۆخەدا دەبێتە تاکەکارت و گەرەنتییەکی ئەمنی بۆ تورکیا، نەک کلیلێک بۆ ئاشتییەکی درێژخایەن
.
ئەگەری نیەتی خراپی تورکیا و باکگراوندی مێژوویی
ئێمەی کورد باش دەزانین، باکگراوندی مێژوویی تورکیا لە مامەڵەکردن لەگەڵپرسی کورد چیە. ئەوەش هۆکارێکی گەورەیە بۆ گومانکردن لە نیەتیڕاستەقینەی ئەم پرۆسەیەدا.
هەر بۆ بەبیرهێنانەوە، کودەتای ١٩٨٠ و قەدەغەکردنی زمانی کوردی: لەدوایئەو مێژووەشەوە، تورکیا بەردەوام پرسی کوردی وەک “کێشەیەکی لەناوخۆدروستکراو” و “خیانەتی ناوخۆیی” بینیوە، نەک کێشەیەکی نەتەوەیی–سیاسیڕاستەقینە.
_ شکستی پرۆسەی ٢٠١٣: لە پرۆسەی ئاشتی پێشووتردا (٢٠١٣-٢٠١٥)، دوای ئەوەی پەکەکە قۆناغی کشانەوەی دەستپێکرد، حکومەتی تورکیابەبیانووی جیاواز پرۆسەکەی وەستاند و شەڕێکی قورسی دەستپێکردەوە.
بۆیە نیەتی خراپی تورکیا ئەگەری زۆرە ئەوەش ڕاستە کە بڵێین: ئەگەری ئەوەهەیە کە نیەتی سەرەکی تورکیا لەم پرۆسەیەدا، تەنها کاتکوشتن و پاکتاوکردنیکۆتایی بێت. دەکرێ حکومەتی تورک، چاوەڕێی دەرفەتێک بکات کە پەکەکە بەتەواوی لاواز بێت و لەچەک داماڵرێت یان چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخیئاڵۆزی هەرێمی و نەمانی مەترسییەکانی سەر تورکیا و ئەنجامامەکانیهەڵمەت و دروشمەکانی ئیسڕائیل و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکات لەمەڕ“گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” ئەگەر ئەنجامەکە لەبەرژەوەندی بوو، پرۆسەکەڕادەگرێت و بە پاساوی نوێ هێرشێکی ئەمنی بەرفراوان دەستپێدەکاتەوە. ئەمەش ڕێچکەیەکی مێژووییە کە تورکیا بۆ تێکشکاندنی جووڵەی سیاسی وسەربازی کورد بەکاری هێناوە.
سیناریۆی دوای چەکدانان و کاریگەرییە هەرێمییەکان
ئەگەر نیەتی حکومەتی تورک، وەک لە گوتاردا دەیڵێت” تەنها تورکیای بێتیرۆر و چەکداماڵین بێت و وەڵامی سیاسی نەبێت، سیناریۆکان بۆ کوردمەترسیدار دەبن.
سیناریۆی سیاسی و ناوخۆیی
لاوازبوونی دەم پارتی: ئەگەر حکومەت یاسای گواستنەوە (مافی سیاسی وکولتووری) پەسەند نەکات، ئەوا خەباتی سیاسی کورد لە پەرلەمان وشارەوانییەکاندا دوچاری سەختی زیاتر لە جاران دەبێتەوە. تورکیا دەتوانێتبەردەوام بێت لە سیاسەتی لادانی سەرۆک شارەوانییە کوردییەکان و دانانی(قەییوم) و سەرکوتکردنی سیاسەتمەدارانی دەم پارتی بە پاساوی “پەیوەندیانبە ڕێکخراوی پەکەکەوە“.
هەروەها، لەدەستدانی کارتێکی گرینگی فشاری کورد، بەم هەنگاوەتاکلایەنانەی پەکەکە، تاکە کارتی فشاری خۆی (بوونی چەکداری لەناو تورکیا) لەدەست دەدات و ناچار دەبێت بە یەک قۆناغی پرۆسەکە ڕازی بێت.
لەو دۆخەدا، لێکەوتە هەرێمییەکان بۆ قەندیل، سوریا و کاراکتەرەشاراوەکان؛
کشانەوەی پەکەکە بۆ قووڵایی باشووری کوردستان– عێراق، هاوسەنگیهەرێمی دەگۆڕێت:
. چڕبوونەوەی هێزی پەکەکە لە قەندیل، دەکرێ لەداهاتوودا پاساوێکی بەهێزتردەداتە تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی قووڵتر و بەرفراوانتر بۆ ناو باشووریکوردستان. ئەمە فشارێکی گەورەیە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان وعێراق کە لەلایەن تورکیاوە داوای لێبکرێت بەشداری لە پاکتاوکردنی ئەوناوچانە بکەن. من پێشتر وتومە ، تەنانەت ئەگەر پڕۆسەی ئاشتی لەباکوورسەربگرێت، هێشتا تورکیا بەبیانوو و سیناریۆی جیاواز، بەردەوام و زیاترفشار دەخاتە سەر باشووری کوردستان.
هێزەکانی سوریای دیموکرات، (هەسەدە) و کارتە ئەمنییەکان: دەکرێت کشانەوەی پەکەکە لە باکووری کوردستان، هەوڵێکی ناڕاستەوخۆشبێت بۆ کەمکردنەوەی کارت و فشاری تورکیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان وپەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەسەدە.
دەکرێ پەکەکە بیەوێت بەم هەنگاوە ڕەوایەتی زیاتر بە بوونیخۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاڤا بدات.
لەلایەکی تر، جوڵەی نێودەوڵەتی و پرسی ئێران/ئیسرائیل: بەشێکی گوتاریتورکیا بۆ ئاشتی لەگەڵ کورد لەباکوور، بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بەبەرژەوەندییەکانی لە ڕکابەریی هەرێمیدا. بە ئاساییکردنەوەی سنوورەناوخۆییەکانی، تورکیا، لەمەڕ وزە و سەرچاوەی سەربازی زیاتر بۆڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی ئێران و مترسییەکانی ئیسڕائیل لەسەریبەتایبەت لە سوریا و عێراق. ئەمە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هاوکاتە لەگەڵبەرژەوەندییەکانی کارەکتەرە هەرێمییە دژەکانی ئێران (وەک، ئیسڕایل؛ لەلایەکو ئیسرائیل و ئەمریکا و تورکیا لەلایەکی تر، هەموو ئەو لایەنانە وێڕایناکۆکییەکانیان لەسەر زۆر پرس لەسووریا و ناوچەکە، دەیانەوێت سنوورەکانبۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی هێڵی هەژموون و پەیوەندی و پیشتوانییەکانی ئێرانئارام بێت.
پرسیارێکی تر بۆ کورد؟
ئەرێ گەلۆ، زیانە گەورەکانی کشانەوەی پەکەکە بۆ باشووریکوردستان چییە؟
کشانەوەی پەکەکە بۆ قەندیل، لە درێژخایەندا چەندین زیانی گەورەی بۆباشووری کوردستان لێدەکەوێتەوە:
١. هەڕەشەی تورکیا: کاتێک هێزی پەکەکە لە ناوچەیەکی سنوورداردا چڕدەبێتەوە، لە ئەگەری سەرنەکەوتنی پڕۆسەکە بەهەربیانوویەک، تورکیا پاساویڕوونی دەبێت بۆ ئەوەی بە بیانووی “پاککردنەوەی کۆتایی تیرۆر“، ئۆپەراسیۆنی سەربازی قووڵتر و زیاتر و بەردەوام لە ناوچەکانی قەندیل، خواکوڕک، و زاپ ئەنجام بدات.
ئەوەش دەبێتە لاوازبوونی زیاتری سەروەری هەرێم: ئەم چڕبوونەوەی هێزە، لەئەگەر شکستی پڕۆسەکەدا، وەڵامێکی ئەمنیی توندی تورکیای بەدوادا دێت، کە ئەمەش بە واتای زیاتر پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان ودروستکردنی بنکە و سەربازگەی نوێی تورکیا لە قووڵایی خاکی هەرێمدا دێت، کە تا مڕۆش کە باسی پڕۆسەکە لە ئارادایە حکومەتی تورک برەوی پێ دەدات.
لێکەوتەی کێشەی ناوخۆیی کورد:
ئەگەر پڕۆسەکە شکست بهێنێت، تورکیا فشارەکانی لەسەر حکومەتی هەرێمزیاد دەکات بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بەشداری لە چەکداماڵین یان دەرکردنیپەکەکە بکات، ئەمەش مەترسی جەنگی ناوخۆیی و پشێوی زیاتر لە نێوان لایەنەکوردییەکاندا دروست دەکات.
کە هیودارین هەموو لایەنە کوردییەکان بە ژیرییەکەیان، ڕێگە بەو پیلانە بگرن کەلەئەگەردایە.
کۆتایی و بەر پرسیارییەتی ئەخلاقی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەمەڕئەو پرسەدا؛
ڕۆڵی چارەنووسسازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
لە پرۆسەیەکدا کە یەکێک لە لایەنەکان تاکلایەنەترین بڕیاری مێژوویی خۆیدەدات و لایەنی بەرامبەر بێدەنگ و خاوە لە هەنگاوی کرداریدا، ڕۆڵی کۆمەڵگەینێودەوڵەتی و کاراکتەرە سەرەکییەکان (وەک: نەتەوەیەکگرتووەکان، و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا) دەبێتە چارەنووسساز، ئەگەر بەئەخلاقی سیاسی و نێونەتەوەیی خۆیانەوە هەڵبستن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیپێویستە پرۆسەی کشانەوەی پەکەکە وەک هەنگاوێکی ڕاستەقینە بۆ ئاشتیبناسێنێت و فشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی بە هەنگاوی یاسایی و سیاسیوەڵام بداتەوە.
هەرچی لایەنی کوردییە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە نەبێتە قوربانی گەرەنتییەنهێنییەکان، پێویستە بەفەرمی داوای چاودێرییەکی نێودەوڵەتی بێلایەن بۆقۆناغی دووەم (دانانی چوارچێوەی یاسایی و چەکدانانی کۆتایی) بکرێت.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەگەر هێشتا لەسەر پێوەرە ئەخلاقییەکانی دەوەستێتەوە، دەبێت بە ڕوونی ئاماژە بەوە بدات کە – چەکدانانی پەکەکە، نابێت بە واتایسەرکوتکردنی خەباتی سیاسی کوردی بێت. هەر سەرکوتکردنێکی دژی دەمپارتی یان قەییوم دانان، وەک کودەتا بەسەر پرۆسەی ئاشتیدا سەیر بکرێت.
لەکۆتاییدا: پرۆسەیەک لە نێوان هیوای سیاسی و کارەساتی ئەمنی
کشانەوەی پەکەکە هەڵسەنگاندنێکی دوولایەنەی دەوێت: لە دیوێکەوە، ئەمەڕێزگرتنێکی تەواوە لە ئیرادەی گەلی کورد بۆ چارەسەری سیاسی وکۆتاییهێنان بە شەڕ. لە دیوەکەی ترەوە، ئەمە هەنگاوێکی ستراتیژیمەترسیدارە.
پوخت و کوردانە: ئەگەر پرۆسەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و تورکیا تەنهاوەکو سەرکەوتنێکی ئەمنی مامەڵەی لەگەڵدا بکات (بەبێ هەنگاونانی کرداری وڕاگەیاندنی هیچ یاسایەکی تایبەت بە چارەسەری سیاسی)، ئەوا پرۆسەکەدەبێتە “شکستێکی ستراتیژی گەورە” بۆ کورد. سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە لەئێستادا تەنها بەندە لەسەر یەک شت: دانانی بنەمایەکی یاسایی گەرەنتیکراولە پەرلەمانی تورکیا، کە زامنی مافە سیاسی و کولتوورییەکانی کورد بکات ودۆخی ئۆجەلان ڕوون بکاتەوە. بەبێ ئەم هەنگاوە، کشانەوەکە تەنها گۆڕینیکێشەی ئەمنی تورکیایە بۆ کێشەیەکی ئەمنی گەورەتر لە باشووری کوردستان.

















