سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی هێزە ئەمنیەکان دەکات

لڤین:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كرد، بۆ به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له تویتێکدا مه‌سرور بارزانی دەڵێت: سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم بۆ بەشداریکردنی بەهێزیان له ده‌نگدانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت روو له هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، سوپاسیان دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی کۆمەڵگە.
بارزانی دەشڵێت: متمانەی تەواوم بە تواناکانیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە رۆژی دەنگدانی گشتی له رۆژی یەکشەممە.