لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

کاتێک پەرلەمان لاواز بوو، سەرۆکایەتی بەهێز دەبێت

phonto

لە ئێستادا عێراق سیستمی پەرلەمانی هەیە. فۆرمێک لەدیموکراسی فرەیی کە لەسەر بنەمای سەریەککەوتنیدەسەڵاتی جێبەجێکردن (حکومەت) و دەسەڵاتی یاسادانان(پەرلەمان) دامەزراوە. حکومەت لێپرسینەوەی لەگەڵ پەرلەمانداهەیە، ئەندامەکانیشی زۆربەیان سەر بەو حزبە یانهاوپەیمانییەن کە زۆرینەی پەرلەمانیان بەدەستەوەیە.هەرچەندە ئەم سیستەمە نوێنەرایەتی  فۆرمێکی  پێشکەوتووی دیموکراسی دەکات لە وڵاتانی سەقامگیردا، بەڵام ئەزموونی عێراق پرسیاری لەبارەی گونجاوییەکەی بۆ ژینگەیەکی ئاڵۆزی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ورووژاندووە.

سیستمی پەرلەمانی لەعێراقدا ڕووبەڕووی تەحەدای قووڵ بووەتەوە، کە وا بڕیاربوو بەشداریی سیاسی فراوان بۆ هاووڵاتیان و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات مسۆگەر بکات و سەردەمێکی نوێی دیموکراسی دابمەزرێنێت. بەڵام واقیعی ئەزموونەکە لاوازی ئەم سیستەمەی لە ژینگەیەکی سیاسی بارگرانی دابەشبوونی تائیفی و نەتەوەیی دەرخستووە. پەرلەمان لە دامەزراوەیەکی یاسادانان و چاودێرییەوە گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانێک بۆ ناکۆکی و ململانێی حزبی و ڕاستەوخۆ كەکاریگەری لەسەر سەقامگیری دەوڵەت و ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان هەبووە.

لەم سیستەمەدا ئابوری وابەستەی داهاتی نەوت ماوەتەوە، هەروەها ئەو سیاسەتانەی ئامانجیان پاڵپشتی بەرهەمی نیشتمانی یان هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتە بەشێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ نەکراون. وە بودجەی گشتی بۆتە بوودجەیەکی کارپێکردن کەتیایدا موچەی فەرمانبەران زاڵەو زیاتر لە نیوەی تەرخانکراوەکان بەکاردەهێنێت، هاوکات بودجەی وەبەرهێنان گرنگی پێنەدراوە. جگە لەوەش، کێشەی پێکهاتەیی پەیوەست بە گەندەڵی کارگێڕی و دارایی، لاوازی خزمەتگوزارییە گشتیەکان سەریان هەڵداوە.

سیستەمی پەرلەمانی لە عێراقدا سنوورداربوونی خۆی سەلماندووە لە گەیاندنی ئاستی خۆشگوزەرانی خوازراو بۆ هاووڵاتیان. خزمەتگوزارییە گشتییەکان بوونەتە بارمتەی کۆدەنگی سیاسی. پڕۆژەکانی ئاوو کارەبا و  ئاوەدانکردنەوە وەستاون و ئاستی پەروەردە و تەندروستی دابەزیوە. ئاسایش سەرەڕای سەرچاوە داراییە زەبەلاحەکانی وڵات بەناسەقامگیری ماوەتەوە. هاوڵاتی ئاسایی کە بڕیارە سودمەندی سەرەکی ئەم سیستەمە بێت، خۆی بینیوە لە نێوان بەڵێنە جێبەجێنەکراوەکانی هەڵبژاردن و دووبارەبوونەوەی قەیرانی دارایی و ئەمنی کە مەترسی دروست دەکات.

لەبەر ئەم هۆكاراتەی كەباسكران . سیستەمی سەرۆکایەتی  وەک بەدیلێک  پێشنیار دەکرێت لە عێراقدا . ته نانه ت ئهنجومه نی باڵای دادوەری عێراقیش بوونی سیستەمیپەرلەمانی به شکست وه سف کردوە. وە پێشنیاری ئەوە كرا لەڕێگەی هەموارکردنەوەی دەستوور و گواستنەوە بۆسیستەمی سەرۆکایەتی چارەسەرە . كە ئەمەش  كاردانەوەی پسپۆڕانی سیاسه ت و یاسای عێراقی لێكەوتەوە.

هەندێک پێیان وایە سیستەمی پەرلەمانی باشترە، هەندێکیشپێیان وایە سیستەمی سەرۆکایەتی تاکە ڕێگایە، بۆچارەسەرکردنی کێشە درێژخایەنەکانی وڵات و دوورکەوتنەوەلە سەریەککەوتنی دەسەڵاتەکان. کە ڕەنگە لە بڕیارداندا ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر بە دەسەڵاتی  جێبەجێکردن بدات و کاریگەریی کۆدەنگی حزبی لەسەر کاری حکومەت سنووردار بکات. جگە لەوەش، هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی سەرۆک  لەلایەن خەڵکەوە ڕەنگە لێپرسینەوەی گشتی بەرز بکاتەوە و شەرعیەتی فراوانتر بە کاری جێبەجێکردن بدات.

لە لایەکی ترەوە ئەم پێشنیازە نیگەرانی دەوروژێنێت لە ئەگەری چڕبوونەوەی دەسەڵات لە دەستی یەک کەسایەتیدا، بەتایبەتی  بە لەبەرچاوگرتنی لاوازی پێکهاتەی دامەزراوەیی. كە دەتوانێت دەرگای مەیلی تاکڕەوانە بکاتەوە، ئەگەر چاکسازییەکان گەرەنتی یاسایی و دەستووری بەهێزی لەگەڵدا نەبێت. بۆیە کێشەکە تەنیا پەیوەندی بە فۆرمی سیستەمەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کاریگەریی دامودەزگاکانی دەوڵەت و سەروەری یاسا و توانای جێبەجێکردنی ڕێساکانی حوکمڕانی باشەوە هەیە.

هاوکات هەندێك  لە هێزە سیاسییەکانی دیكە پابەندن بە سیستمی پەرلەمانییەوە. ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی هاوسەنگییە سیاسییەکان کە لەسەر بنەمای پسپۆری پشکەکان دامەزراون، کە ڕۆڵێکی ناوەندی بە حزبەکان دەبەخشێت لە پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکاندا. هەندێکى دیكە لە هێزەکان، پێیان وایە کە گواستنەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی دەتوانێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی سەرکردایەتیەکی سیاسی بەهێز کە شەرعیەتی ڕاستەوخۆی هەڵبژاردنی هەبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە کاریگەریی پارتەکان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا کەم بکاتەوە.

بەڵام گواستنەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی بێ تەحەددا نییە. ئەزمونی عێراق هێشتا بەدەست لاوازی دامەزراوەیی و کولتوورێکی دیموکراسی و گەندەڵی سیاسی و ئیداریی بەربڵاوەوە دەناڵێنێت. گواستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ یەک سەرۆک بەبێ گەرەنتی بەهێز دەتوانێت دەرگا بۆ سەرهەڵدانەوەی ستەمکاری بکاتەوە. بۆیه نابێ مشتومڕ تەنیا لەسەر شێوەی سیستەم ، چ پەرلەمانی بێت یان سەرۆكایەتی ، به ڵکو لەسەر چۆنیەتی بنیاتنانی دامەزراوەیی کارا و پتەوكردنی دەوڵەت و به یاسای دادپەروەرە و مسۆگەركردنیسەروەری یاسا له سه روو هه موو شتێک بێت.

بەراوردێک لە نێوان سیستەمی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیدا ئەوەمان بۆ دەردەخات کە هەریەکەیان سوود و زیانی هەیە. سیستەمی پەرلەمانی نوێنەرایەتییەکی فراوانتر لە پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دابین دەکات، بەڵام پەسەندکردنی نوێنەرایەتی ڕێژەیی زۆرجار دەبێتە هۆی هاتنە ناوەوەی  بلۆکە پارچە پارچەکراوەکان بۆ ناو پەرلەمان، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری حکومەت دەبێت.

بە پێچەوانەوە سیستەمی سەرۆکایەتی بە توانای دابینکردنی سەقامگیرییەکی  ڕێژەیی سیاسی ناسراوە، بەو پێیەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی ڕوون دەدات بە سەرۆکێک کە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێت. زۆرجار پشت بە سیستەمێکی زۆرینە دەبەستێت کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دوو پارتی گەورە کە لە نێوان حوکمڕانی و دژایەتیدا بەیەکەوە دەگۆڕدرێن.

هاوڵاتیانی عێراق بە پلەی یەکەم ئاواتەخوازی دەوڵەتێکن کە توانای دابینکردنی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و سەرەتاییەکانی هەبێت، و دەستەبەرکردنی دادپەروەری و دەرفەتی یەکسان. ڕەنگە گواستنەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی بژاردەیەک بێت، بەڵام بۆ خۆی بەس نابێت، مەگەر لەگەڵ بنیاتنانی دامەزراوەی بەهێز و گرتنەبەری میکانیزمی چاودێری کاریگەر و دووبارە داڕشتنی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتداران لەسەر بناغەیەکی هاوسەنگ و سەقامگیر نەبێت.

لەم چوارچێوەیەدا هەموارکردنەوەی دەستوور وسەرلەنوێ سەیرکردنەوەی میکانیزمەکانی دابەشکردنی دەسەڵات هەنگاوێکی پێویستە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و گەشەسەندنی سیاسی درێژخایەن لە عێراقدا، شانبەشانی پەرلەمانێکی بەهێز و کاریگەر، لەنێویاندا بوونى ئەنجومەنێكیفیدراڵی كاریگەر.

author copy 2
د.پیرۆت محمد امین
لڤین پرێس
Scroll to Top