لڤین
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لەدوای ئەوە لە رۆژی ٢٩ـی نیسانی ئەمساڵ لە سنووری ناوچەی مەیدان لە گەرمیان دەست بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەردا گیرا و پێنج کەسیش دەستگیر کران، دوای لێکۆڵینەوەکان سێ کەسی دیکە فرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو و تۆمەتبارێکیش لە کەلار دەستگیر کراوە و دەست بەسەر بڕی یەک تۆن و ٧٦٥ مادەی هۆشبەردا گیراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە رۆژی ٢٩ـی نیسانی ئەمساڵ لە سنووری ناوچەی مەیدان دەست بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەردا گیرا و پینج کەسیش دەستگیر کران.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەدوای لێکۆڵینەوەکان بە بڕیاری دادوەر فرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ کەسی دیکەش دەرچوو و لە کارگەکەشدا دەست بەسەر بڕی ١٤٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەری خراپ بوودا گیرا.
ئەوەش خراوەتە روو، لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا لە شاری کەلار تۆمەتبارێکی دیکەی ئەو دۆسیەیە دەستگیر کرا و دەست بەسەر بڕی یەک تۆن و ٧٦٥ مادەی هۆشبەردا گیرا.