لڤین
واشنتۆن/تەلئەبیب – ئاژانسی میدڵ ئێست لە ڕێگەی دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکاوە ئاشکراکردووە کە واشنتۆن پێش ئەنجامدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، مووشەکی تایبەتی رادەستی تەلئەبیب کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە زاری دوو لێپرسراوی باڵای حکومەتی ئەمریکا باڵوکراونەتەوە، واشنتۆن پێشوەختە ئاگاداری پلانی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بووە و بەم مەبەستەوە پشتگیری چەکداری پێشکەش کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، تەنها یەک ڕۆژ پێش دەستپێکردنی هێرشەکان، ئەمریکا 300 مووشەکی جۆری “هێڵفایەر” رادەستی ئیسرائیل کردووە. ئەم جۆرە مووشەکە بە “ئاگری دۆزەخ” ناسراوە و لە جۆری مووشەکە کارایەکانی سەربازی پێکهاتووە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانیەوە سوودی لەم مووشەکانە وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان بۆسەر ئامانجەکانی لە ئێران.