لڤین
کۆمەڵەى پیشەسازى نەوتى کوردستان ناسراو بە ئەپیکور لە تۆڕى ئێکس راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەگەر زامنى پارەدارکردنیان بکرێت و قەرزە کۆنەکانیان بدرێتەوە و تێچووى هەناردەکردنى نەوتیان پێبدرێت، ئامادەن دەست بە هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان بکەنەوە.
ئەپیکور دەڵێت، کۆمپانیا نەوتییەکان بە پەرۆشن و بە گرنگیى لە هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەڕوانن لەڕێى بۆرى گواستنەوەى نەوتى عێراق – تورکیاوە.
دەشڵێت، بۆرى گواستنەوەى نەوتى عێراق – تورکیا رێگایەکى پارێزراوە بۆ هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانى جیهان، بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەى بازاڕەکانى جیهان دەکرێت.