لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزارەتى ناوخۆی عێراق ژمارەیەک رێنمای لە بارەى عاشووراوە دەرکرد

Iraq Ashoura

لڤین

وەزارەتى ناوخۆى عێراق، ژمارەیەک رێنمایی لە بارەى پلانى رێکخستنى رۆژانى عاشوورا و مانگى موحەڕەم دەرکرد.

عەبدول ئەمیر شەممەرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق، واژۆى لەسەر ژمارەیەک رێنمایی، لە بارەى بەڕێوەچوونى رێوڕەسمى رۆژانى عاشوورا لە عێراق کرد، کە تیایدا روونیکردووەتەوە، پێویستە ڕێگە نەدرێت هیچ جۆرە دیاردەیەکی  چەک و چەکدارى  لە رێوڕەسمەکاندا ببینرێت، پێویستە تەنیا هێزە ئەمنییەکانی حکومەت رێوڕەسمەکان بپارێزن.

بەهەمانشێوە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق، داوایکردووە، کەشێکى ئەمنى لەبار بۆ هەموو سەردانکەرانى مزگەوتەکان و شوێنە پیرۆزەکان دابینبکرێت، هەروەها هەڵمەتى هۆشیارکردنەوەى سەردانکەران و هاووڵاتیان چڕ بکرێتەوە.

وەزارەتى ناوخۆى عێراق، لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا، داوایکردووە بەربەستەکانى هاتوچۆ لاببرێن کە شەقامە سەرەکییەکانى داخستووە، هەروەها ئۆتۆمبێلى فریاکەوتن و بەرگرى شارستانى لە هەموو شوێنەکان بوونیان هەبێت و ئەندامانى پۆلیسى کۆمەڵایەتی لەسەرجەم شوێنەکان بڵاوەیان پێبکرێت .

رۆژى پێنجشەممە، 26ى حوزەیرانى 2025، بەرانبەر بە 1ى موحەڕەمى 1447ى کۆچی، بە سەرى ساڵى کۆچى دادەنرێت، ساڵانەش لە 10 رۆژی سەرەتای مانگی موحەڕەم کە پێی دەگوترێت عاشورا، رێورەسمی جیاواز لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks