لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ترەمپ و پوتن بە تەلەفۆن سەبارەت بە ئێران و ئۆکرانیا قسەیانکرد

salbmg donald trump putin x October

لڤین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند؛ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پرسی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا قسەمکرد.
دوای هێرشە گەورەکەی ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر خاکی روسیا، ترەمپ رایگەیاند کە بە پوتنی وتووە؛ روسیا “دەبێت وەڵام بداتەوە”.
هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوانیان زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە و وتیشی؛ “ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنیە نابێتە هۆی ئاشتی دەستبەجێ”.
دەربارەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، پوتن ئامادەیی نیشانداوە کە لەو نێوانەدا هاوکار بێت، هەروەها هەردوو سەرکردەکه تاوتوێی ئێرانیان کرد و پوتینیش پێشنیاری کرد که بتوانێت هاوکاربێت له دانوستانه ئه تۆمییەکان لەگەڵ ئەو وڵاته .
لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks