لڤین
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای تورکیای گرتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە سەکۆی ئێکس نوسیویەتی، بەهۆی بومەلەرزەکەوە کچێکی تەمەن 14 ساڵان گیانی لەدەستداوە، 34 کەسی دیکەش برینداربوون.
تیمەکانی فریاگوزاری بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە و بەشێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی بومەلەرزەکە گرتییەوە، ماڵەکانیان جێهێشت و لەسەر شەقامەکان مانەوە.