لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

پەرلەمانی تورکیا دەستەی نوێی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرێت

تورکیا x

لڤین

پەرلەمانی تورکیا دەیەوێت دەستەی سەرۆکایەتی نوێیبکاتەوە، دەم پارتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک و جێگرەکەی هەیە.

ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا و جێگرەکانى، لەبەرئەوەی ماوەی یاسایی دەستەی سەرۆکایەتیی ئێستا چوار رۆژی دیکە کۆتاییدێت.

دەم پارتی رایگەیاند، جەنگیز چاندار، کاندیدە بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان، هەروەها پەروین بوڵدان لەبری سری سورەیا ئۆندەری کۆچکردوو، بۆ پۆستی جێگری سەرۆک دیاریکراوە.

بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى تورکیا، پاش پێشکەشکردنی کاندیدى لایەنەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، پێویستە لە ماوەی پێنج رۆژدا پەرلەمانی تورکیا کۆببێتەوە و سەرۆکى نوێی پەرلەمان هەڵبژێرێت.

لە حەوتی ئەم مانگە، ماوەی سەرۆکایەتیى نوعمان کورتوڵموش کۆتاییدێت، بەگوێرەی یاسا پێویستە 10 رۆژ بەر لەو وادەیە، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەستپێبکات.

نومان کورتوڵموش کە ماوەی دوو ساڵە سەرۆکی پەرلەمانە، کاندیدى هاوبەشی ئاک پارتی و مەهەپەیە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks