لڤین
وەزیرى دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی دۆخی سووریاوە هۆشداریدەدات و دەڵێت، سووریا چەند هەفتەیەک لە شەڕی ناوخۆوە دوورە، ئەم هۆشدارییە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک دەبێت ترەمپ و شەرع چاویان بەیەکدیی کەوتووە.
مارکۆ روبیۆ، وەزیرى دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند، “هەڵسەنگاندنمان بۆ قۆناغی راگوزەری سووریا ئەوەیە، بە راشکاوی و لەسایەی ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی بووەتەوە، سووریا نەک چەند مانگێک، بگرە چەند هەفتەیەک دوورە لە ئەگەری داڕووخان و جەنگی ناوخۆیی سەرتاسەریی و دابەشبوون”.
ئەم گوتانەی مارکۆ روبیۆ، پاش چەند رۆژێک دێت لە دیدارى نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا.
ترەمپ پێشتر لەسەر داواکاریی شازادەی جێنشینی سعودیە، بڕیاریدابوو بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا و دەرفەتدان بەو وڵاتە بۆ بووژانەوە.