لڤین
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 63 دۆلار دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 193 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 256 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.