لڤین
ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی ئاشکرایکرد، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر خوێندنگەیە لە جبالیا 15 کەس کوژران کە پێنجیان منداڵن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسەکە لە ژمارەیەک سەرچاوەی تەندروستییەوە بڵاویکردەوە، هێرشەکە بۆ سەر خوێندنگەى فاتیمە بن ئەسەد بووە لە جبالیا کە ئاوارەکانی غەززە تێدا ماونەتەوە و جگە لە کوژراوەکان ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
هاوکات هەر لە هێرشێکی دیکەی هاوشێوە، بۆ سەر کامپی نوسەیرات لە ناوەندی کەرتی غەززە، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ئەمە جگەلە بەردەوامی ئۆپراسیۆنە مەیدانییەکانی سوپای ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی غەززە.
لەو کاتەوەی کە هێرشی ئیسرائیلیش بۆ سەر کەرتی غەززە لە پاش حەوتى تشرینی یەکەمی 2023 دەستیپێکردووە تاوەکو ئێستا، 52 هەزار و 829 کەس کوژراون و 119 هەزار و 554 کەسی دیکەش برینداربوون.