لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئێران سەرکۆنەی سزا نوێیەکانی ئەمریکا دەکات

لڤین

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرکۆنەی سزا نوێیەکانی ئەمریکای بۆسەر دامەزراوەکانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، ئەو سزا نوێیانە، پێچەوانەی رەوتی دیپلۆماسیەت و  دانوستانەکانن.

لە نوێترین هەنگاویدا رۆژی چواشەممە، 30ی نیسان، وەزارەتی خەزێنە و دەرەوەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر 7 کۆمپانیای فرۆشی نەوتی ئێران، ژمارەیەک دامەزراوەی پێترۆکیمیایی ئەو وڵاتەدا سەپاند.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران سود لە داهاتی نەوت و پێترۆکیمیاییەکان بۆ پاڵپشتی لە گرووپە چەکدارەکان و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە وەردەگرێت.

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە یاساییەکانی ئێران و گەمارۆ خستنەسەر خەڵکی ئێران، پێچەوانەی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانە.

بەقائی دەشڵێت، سەپاندنی سزاکان لەکاتێدایە، رەوتی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بەرێککەوتن بەردەوامە، بەڵام ئەم هەنگاوانەی واشنتن دژی گفتوگۆکان و رێڕەویی دیپلۆماسین.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەنگاوەکەی ئەمریکا بە تیرۆری ئابووری ناو دەبات و دەشڵێت، لەکاتێدایە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو خولێکی نوێی دانوستانەکان بەڕێوەبچێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی، ئەمریکا بەرپرسیاریەتیی هەنگاوەکانی دژبە خەڵکی ئێران هەڵدەگرێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top