لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژئاواى کوردستان کۆتاییهات

دیمەنێک لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە رۆژئاوای کوردستان فۆتۆ

لڤین

کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژئاواى کوردستان کۆتاییهات و لە ئەنجامنامەی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا دیدگای هاوبەشی کورد پەسەندکرا و بڕیاردرا شاندێکى هاوبەشی کورد دروستبکرێت بۆ کارکردن لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی دیدگا پەسەندکراوەکە.

فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە، ئەنجامنامەی کۆتایی کۆنفرانسی خوێندەوە و گوتی؛ قۆناغی ئێستا، بنیادنانی دیدێکی سیاسی هاوبەشی کوردە بۆ چارەسەری دادپەروەرانەی کێشەی کورد لە سووریا، وەک دەوڵەتێکی دیموکراسی و لامەرکەزی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆدا کە زیاتر لە 400 کەسایەتی و پارت و لایەنی سیاسی بەشداربوون، دیدگای هاوبەشی کورد وەک “بەڵگەنامەیەکی دامەزرێنەر کە گوزارشت لە ئیرادەیەکی کۆدەنگی، پێکەوەیی دەکات بۆ چارەسەرێکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە بۆ پرسی کورد لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو”، پەسەندکرا.

گوتیشى، دیدگاکە پارێزگاری لە پرسی کورد، ئازادی، مافەکانی ژنان دەکات و رێگەیان پێدەدات بەشداریی لە دامەزراوە سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازییەکان دا بکەن.

ئەوەشهاتووە، “دیدگا هاوبەشەکە دەبێتە بنەمایەک بۆ گفتوگۆی نەتەوەیی، لەنێوان هێزە سیاسییە کوردییەکان و ئیدارەی نوێی دیمەشق و هەموو هێزە نەتەوەییەکانی دیکەی سووریا”.

لەبەشێکی دیکەی ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا شاندێکى هاوبەشی کورد دروستبکرێت بۆ کارکردن لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی دیدگا پەسەندکراوەکە و ئەو شاندە هاوبەشە کوردییە، دانوستان و دیالۆگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا دەکات.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks