لڤین
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كهنهكه) ڕایگهیاند، پێویسته کۆماری تورکیا کە میراتگری دەوڵەتی عوسمانییە دان به کۆمەڵکوژییان لە دژی مەسیحیە نیشتەجێکانی میزۆپۆتامیاو ئەنادۆڵ بنێت كه 110 ساڵ لهمهوبهر ئهنجامیدا، دهشڵێت، “داوا لە هەمو دامودەزگا نێونەتەوەیی و ناوچەییە پەیوەندیدارەکان دەکەین، کە وەک جینۆساید بیسلەمێنن و قبوڵی بکەن”.
ئاوێنە: کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كهنهكه) له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، “ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و هاوکارەکانی لە ساڵی 1915دا کۆمەڵکوژییان لە دژی مەسیحیە نیشتەجێکانی میزۆپۆتامیاو ئەنادۆڵ ئەنجامدا، ژمارەیەکی زۆری ئێزیدیش بەر ئەو هەڵمەتی کۆمەڵکوژییە کەوتن، لەو قەتڵوعامەدا رێکخراوی ئیتیحادو تەرەقی، تەشکیلاتی تایبەت، سوارەی حەمیدییە، سوپای عوسمانی و ئەفسەرەکانی ناو سوپا بەشداربون، هەمو پێکەوە تاوانێکی گەوەرەی مرۆڤایەتیان بەڕیوەبرد”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و هاوکارەکانی بە مەبەستی ریشەکێشکردنی مێژویی و کلتوری گەلانی ئەرمەنی و ئاسوری – سریانی و کلدانی ناوچەکە، کۆمەڵکوژیەکی فراوانیان بەڕیوەبرد، ئەو جینۆسایدە تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە کە هەرگیز ناتوانرێت ئینکار بکرێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، “بەڵگەی ئاشکراو رون سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی زیاتر لە ملیۆن و نیوێک مرۆڤ هەن، ئامارو سەرژمێریەکانی خودی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەو راستیە دەسەلمێنن، لە گەلی ئاسوری – سریانی و کلدانی زیاتر لە نیو ملیۆن کوژران، لە گەلی ئەرمەنیش زیاتر لە ملیۆنێک مرۆڤ بە شێوازێکی دڕندانەو لە و شوێنی جیاوازدا کوژران، بە سەدان هەزاریش بەپێی یاسای کۆچکردنی ئەو سەردەمە دورخرانەوەو بێسەرو شوێن کران”.
ئهوهش خراوهتهڕو، “لهو لهشكركێشهیدا بە دەیان هەزاریش لە ژن و کچ و مناڵ ئەنفالکران و بە زۆر کرانە موسوڵمان و بە شودران، بە هەزاران خانوبەرەوە و قوتابخانەو کتێبخانەو کڵێسا و کارگە وێرانکران، بڕێکی بێ شومار ماڵ و مڵک دەستیان بەسەردا گیراو تاڵان کران، بە ئاشکرا کوشتوبڕی گەلانی ئاسوری – سریانی و کلدانی و ئەرمەنی و مال و ژیانیان حەڵاڵ کران، ئەمانە هەموی بە فەرمان و بڕیاری جیهاد بۆ جینۆسایکردنی ئەتنیکی و ئاینی پێکهات”.
كهنهكه دهڵێت، “ئیمپراتۆریەتی عوسمانی خاکی میزۆپۆتامیاو ئەنادۆڵی داگیرکردو، سەدان ساڵ تاڵانی کرد، دواجار لە 1915دا ئەو گەلانەی قەلاچۆکرد، تا ئێستاش خوێن لەو جینۆسایدە ئەچۆڕێت، ئەو کارەساتەی بەسەر ئەو خەڵکە هات، ئەوە 110 ساڵە وەک تراژیدیایەکی مەزن لە یادەوەری نەوە نوێیەکانی ئەو گەلانەدا دەژی، ئێستاش کۆماری تورکیا کە میراتگری دەوڵەتی عوسمانییە هەر ئینکاری دەکات و دان بەو راستیەدا نانێ، ئەوهش واتای ئەوەیە کە تورکیا هاوبەشی ئەو تاوانەیە و درێژە بە جینۆساید دەدات”.
ئهوهش هاتوه، “ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان زۆر بەتوندی جینۆسایدی 1915 شەرمەزار دەکەین، داوا لە هەمو دامودەزگا نێونەتەوەیی و ناوچەییە پەیوەندیدارەکان دەکەین، کە وەک جینۆساید بیسلەمێنن و قبوڵی بکەن”.