لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ترەمپ: دوو بژاردەمان بۆ ئێران هەیە و ئامادەم لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران کۆببمەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا scaled

لڤین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران، لەوانە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى وڵاتەکە کراوەیە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ گۆڤارى تایم کە ئەمڕۆ هەینى بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ گوتى، بۆچوونم وایە نزیکن لەوەی رێککەوتنێکی باش بکەین، لە وەڵامی ئەوەی ئایا ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران، ترەمپ رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە ئامادەیە بۆ کۆبوونەوەیەکی لەوجۆرە.

سەرۆکی ئەمریکا لە دیمانەکەدا راشیگەیاندووە، پێدەچێت بۆ دڵنیابوون لەوەی تاران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ناچار بن هێرش ئەنجام بدەن.

دەشڵێت، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە رێککەوتن، ئەوکات پشتگیریی ئیسرائیل دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرش و خۆی پێشەنگی ئەو هێرشە دەکات.

ترەمپ: دوو بژاردەمان بۆ ئێران هەيە يەکێکيان باش نييە

هەروەها دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا لە لێدوانێکى رۆژنامەوانییدا لە کۆشکی سپی رايگەياند، کۆبوونەوەی زۆر جددييان لەگەڵ ئێران هەبووە، دوو بژاردەيان لەبەردەستدايە، کە يەکێکيان باش نييە.

گوتیشی، “دەتوانين بڕيارێکی زۆر باش بدەين لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران کە ژيانی زۆر کەس رزگار دەکات”.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا گوتیشی، “کارەکانمان لەگەڵ ئێران زۆر باشە، کۆبوونەوەی زۆر جدديمان هەبووە، تەنيا دوو بژاردەمان هەيە، کە يەکێکيان بژاردەيەکی باش نييە، بە هیچ شێوەیەک بژاردەیەکی باش نییە، ئێمە زۆر باش کار دەکەین لەبارەى پرسی رێککەوتن لەگەڵ ئێران، دەتوانین بڕیارێکی زۆر زۆر باش بدەين، ژيانی زۆر کەس رزگار دەکات”.

ئەوە لە کاتێکدایە ترەمپ پێشتر گوتبووی تەنيا بژاردەی رێککەوتن و سەربازييان لەگەڵ تاران  هەيە.

ئەو پێشهاتانەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو شاندی دانوستکاری ئەمریکا و ئیران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆبوونەوە و چوارچێوەیەکیان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نێوانیان دانا، لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا و لە ساڵی 2018، ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015ـی ئەمریکا و وڵاتانی پێنج کۆ یەک کشایەوە و سەرەتای ئەم مانگەش، هەڕەشەى بەکارهێنانی هێزی سەربازیی لە دژی ئێران کرد، ئەگەر لەگەڵ وڵاتەکەی نەگەنە رێککەوتنی ئەتۆمی.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks