لڤین
دەم پارتی رایگەیاند، ئەحمەد تورك، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی پارتەكەیان، ماوەیەك بەهۆی دۆخی تەندروستییەوە چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام هیچ دۆخێكی نوێ یاخود نەرێنی لە باری تەندروستی ناوبراودا روی نەداوە.
دوای ئەوەی میدیاكان بڵاویان كردەوە كە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەحمەد تورك رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، دەم پارتی لەو بارەیەوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لە رونكردنەوەكەدا هاتوە، ئەحمەد تورك، بەهۆی بونی كێشەی تەندروسییەوە، ماوەیەك چارەسەری رۆتینی وەردەگرێت، بەڵام هیچ دۆخێكی نوێ یاخود نەرێنی لەباری تەندروستی ناوبراودا روی نەداوە.