لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

دەم پارتی: لەدوو ساڵدا 100 زیندانی پەککەوتوو گیانیان لەدەستداوە

g

لڤین

هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، لەماوەى دوو ساڵدا  100 زیندانی پەککەوتوو لە گرتوخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

تولای حاتیمئۆغڵولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نوسینێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ڕایگەیاند، بەگوێرەى یاساکان پێوستە ئەو زیندانیانەی پەککەوتوون رەوانەى ماڵەوە بکرێنەوە، بەڵام حکومەت هیچ رێکارێکی لەو بارەیەوە نییە.

ئەو دەڵێت، مانەوەی پەککەوتووەکان لە گرتووخانە پرسێکی جدییە و هاوکات پرسێکی ویژدانی و ئەخلاقییە، ئازادنەکردنی زیندانە پەککەوتووەکان شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتی ئاک پارتی.

لە درێژەى هەواڵەکەدا هاتووە هاوسەرۆکی دەم پارتی بەدەر لەوەى داوای کردووە زیندانییە پەککەوتووەکان لە گرتووخانەکاندا ئازاد بکرێن، داواشی کردووە تەواوی زیندانییە سیاسییەکانیش ئازاد بکرێن.

لەوەڵامى ئەو قسانەدا وەزیری دادى تورکیا لە بەیاننامەکەی ئەمڕۆدا ڕایگەیاند، “هیچ کەمتەرخەمییەک” سەبارەت بە دەستگیرکراوانی نەخۆش نەبووە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks