لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا فشارەکانی هەسەدەی چڕترکردووەتەوە

ca df ebf f edd

لڤین

رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریكی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری كشانەوەی ئەمریكا فشارەكانی لەسەر هەسەدە چڕتركردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو وڵاتە هەوڵدەدات رۆڵی لە داڕشتنی داهاتووی سوریا بەهێز بکات.

رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا، رۆڵی دیپلۆماسی سەربازی ئەفسەرانی ئەمریکاى لەنێوان کورد و حکومەتی سوریا ئاشکراكردووە.

رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەید دەڵێت “ئەفسەرانی ئەمەریکا دووپاتیان کردووەتەوە، سوپای ئەمریکا رۆڵی دیپلۆماسی بەرچاوی پشت پەردە لە سوریا دەگێڕێت و نێوەندگیرییان كردووە لەنێوان حکومەتی سوریا و هێزە کوردییەكانی ئەو وڵاتە، بە ئامانجی گەیشتن بە سەقامگیری و رێگریکردن لە گەڕانەوە بۆ ململانێی مەدەنی لەو وڵاتە”.

ئەوەش خراوەتە روو، لەڕێی ئەم نێوەندگیرییەوە، ئەمریکا هەوڵدەدات رۆڵی لە داڕشتنی داهاتووی سوریا بەهێز بکات، هاوكات هانی سوپای ئازادی سوریای داوە بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە.

لە راپۆرتەکەدا ئەفسەران باسیان لەوەشکردووە، ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا فشارەکانی بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر کردووە، ئەوەش وایکردووە رێککەوتنی نێوان کورد و دیمەشق خێراتر بێت.

هەر بەپێی وتەی ئەو ئەفسەرانە “هەڕەشەی کشانەوەی ئێمە بووە هۆی خێراکردنی دانوستانەکانی نێوان کورد و دیمەشق، لەبەر رۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییەش، گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا بووەتە پرسێكی پێویست”.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks