لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان : دۆخی سووریا كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی تێكه‌وتووه‌ و مایه‌ی نیگه‌رانی زۆره‌

لڤین

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سووریا له‌ په‌یامێكیدا رایگه‌یاندووه‌ ، دۆخی ئیستای سووریا مایه‌ی نیگه‌رانی زۆره‌ و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی تێكه‌وتووه‌ و ئاسایشی خه‌ڵك هیچ پارێزراو نییه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8-3-2025 گێیرئۆ پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژه‌ی ناوخۆی سووریا نیگه‌رانی قووڵی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاندووه‌ ، پێكدانانی نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌تی كاتیی سووریا و هێزه‌كانی پاشماوه‌ی ڕژێمی پێشوو كه‌ به‌ره‌ی عه‌له‌وییه‌كانیان پێ ده‌ڵێن له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌ و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی تێكه‌وتووه‌ ،پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ حكوومه‌تی سووریا دۆخی ژیان بۆ خه‌ڵك ئاسایی بكاته‌وه‌ .

گێیرئۆ پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داواشی له‌ ته‌واوی هێزو پێكهاته‌كانی سووریا كردووه‌ دانبه‌خۆیاندا بگرن و به‌زمانی گفتوگۆ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر نه‌ك زمانی چه‌ك و تووندوتیژی كه‌ ئه‌وه‌ ئاكامی باشی بۆ داهاتووی سووریا نابێت .

گێیرئۆ پێدەرسن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،پێویسته‌ له‌ ده‌روونی ماندووی خه‌ڵكی سووریا تێبگه‌ن و هێزه‌كانی حكوومه‌تی كاتیی سووریا و هێزه‌ چه‌كداره‌ نا یاساییه‌كان خه‌ڵك نه‌كه‌نه‌ سووته‌مه‌نی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری بژارده‌ی چه‌ك و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر .

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks