لڤین
سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی بۆ ڕابەری باڵای ئیسلامی ئێران ناردووە و داوادەکات دەست بە دانوستان بکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “فۆکس بزنس”ڕایگەیاند، نامەیەكەم بۆ رابەڕی باڵای ئێران ناردووە بۆ دانوستان لەسەر رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەشدا، نامەکەم سەبارەت بە دانوستانە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی، و هیواخوازم هەنگاو بۆ رێککەوتن لەبارەی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئەرێنی بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئاژانسی “بلومبێرگ” رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدابوو، روسیا رەزامەندی دەربڕیوە بۆ یارمەتیدانی ئیدارەی ترەمپ لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران، سەبارەت بە پرسگەلێکی جۆراوجۆر، لەوانە، بەرنامەی ئەتۆمی تاران و، پاڵپشتیکردنی لە گروپە هاوپەیمانەكانی نەیاری ئەمریکا لە ناوچەکە.