لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

كاتی وەرزی قەدەغەی ڕاوەماسی گۆڕا

Image

لڤین

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم كاتی وەرزی قەدەغەی ڕاوەماسی گۆڕی و ڕایگەیاند، لە 20ـی 3 دەستپێدەكات و تا ڕۆژی 20ـی 6 بەردەوام دەبێت. ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ڕاگەیاندبوو، لە 10ـی 3 وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوەماسی دەستپێدەكات تاوەكو 20ی حوزەیران.

ساڵی پار لە 5ـی ئادار، وەرزی قەدەخەکردنی ڕاوەماسی دەستیپێکرد و تاوەکو 15ـی حوزەیرانی 2024 بەردەوام بوو.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێم، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە پێناو پاراستی سامانی ماسی، وەک سامانێکی گرنگی نیشتیمانی، بڕیاردرا بە وادەی وەرزی قەدەغەکردنی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 20ـی (ئازار/3)ـی ئەمساڵەوە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی 20ـی (حوزەیران/6) بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە رێکەوتی 21ـی (حوزەیران/6) 2025 وەرزی ڕاوەماسی ئاسایی دەکرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، ڕاوکردن بە کارەبا و ماددە ژەهرەوییەکان و ماددە تەقەمەنیەکان و تۆڕی ورد کە دەبێتە هۆکاری لەناوبردنی بە‌کۆمەڵی زیندەوەرە ئاوییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ڕێگە پێنەدراو دەبێت.
لەبارەی گۆڕانكاری لەبارەی وادەی قەدەغە كردنەكە دەڵێت: “بەهۆی گۆڕانکاری کەش و هەوا و دیراسەکردنی وادەی بڕیاری قەدەغەکردنی وەرزی ڕاوەماسی گۆڕانکاریەک هاتە پێش، کە لەجیاتی 10ـی 3ـی كراوە بە 20ـی 3ی ئەمساڵ.

ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاندبوو، لە هەفتەی داهاتوەوە و لە ڕێككەوتی 10ـی 3 (ئازار)ـی ئەمساڵەوە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات تا ڕۆژی 20ـی 6 (حوزەیران) بەردەوام دەبێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks