لڤین
خێرت ڤیڵدەرز، سەرۆکی پارتی ڕاسترەوی هۆڵەندا، لە حکومەتی هۆڵەندا کشایەوە و بەو هۆیەوەش حکومەت هەڵوەشایەوە، ئەمەش بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ١٠ داواکارییەکەی تایبەت بە تووندکردنی ڕێکارەکان بەرامبەر کۆچبەران و دیپۆرتنەکردنەوەیان.
ئەمڕۆ دیک سخۆف سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە پارتی ڕاسترەوی هۆڵەندا، هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەش کرد، هەر ئەمڕۆ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پیشکەشی شای هۆڵەندا دەکات.
دیک سخۆف سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، ئەندامی پارتی ڕاسترەوی هۆڵەندایە بە سەرۆکایەتی خێرت ڤیڵدەرز، ئەو پارتە ڕۆژی ٢٦ـی ئادار داواکارییە ١٠ خاڵییەکەی دایە حکومەت و داوای کرد، بە زووترین کات جێبەجێیان بکات، سەبارەت بە توندکردنەوەی ڕێکارەکان بەرامبەر بە کۆچبەران و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرە سوورییەکان لەو وڵاتە، بەڵام جێبەجێ نەکرا.
هەربۆیە دیک سخۆف سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە پارتی ڕاسترەوی هۆڵەندا، هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوەش کرد، هەر ئەمڕۆ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پیشکەشی شای هۆڵەندا دەکات.
پێکهێنەری حکومەتم ئاگادار کردبوویەوە کە هەڵوەشاندنەوەی کابینەکە هەنگاوێکی پێویست نییە و نابەرپرسیارانەشە”.