لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هەسەدە خستنەخوارەوەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی راگەیاند

n

لڤین

 هێزەكانی سووریا دیموكراتیك لەڕاگەیاندراوێكدا ئاماری شەڕ و پێكدانانەكانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی لە دەوربەری بەنداوی تشرین ئاشكرا كرد.

هەسەدە رایگەیاند، “هێرشەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر و چەتەكانی لەسەر هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. دوێنێ سێ شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركی داگیركەر چەندین جار ماڵی كرێكارانیان لە بەنداوی تشرین بۆردوومان كرد، لە ئەنجامدا زیانێكی ماددی لێ كەوتەوە. لە كاتی بۆردوومانی فرۆكە جەنگییەكانی سوپای توركی داگیركەردا، چەتەكان لە گوندەوارەكانی باكووری بەنداوەكە لە دژی خاڵێكی هێزەكانمان هێرشیان ئەنجامدا، شەڕڤانان بەرپەرچییان دانەوە و شەڕوپێكدادان دروست بوو. لە ئەنجامدا ژمارەیەك چەتە كوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان نەزانرا”.

هەروەها هەسەدە ئاشكرایكردووە “لە شەڕوپێكدادانی شەڕڤانماندا ٢ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی چەتەكانیان خستەخوارەوە”.

دەشڵێت “لە بەرەی پردی قەرەقۆزاقیش سوپای توركی داگیركەر و چەتەكانی بە تۆپ، تانك، موشەك و هاوەن گوندەكانی ئەل تینا، جادا، بیر حەسۆ، خەسەق، دیكان و گردی شەڤێ و قەرەقۆزاقیان تۆپباران كرد. زیاتر لە ٨٠ گولـلە تۆپ لە هەرێمەكەدا كەوتەخوارەوە و زیانێكی زۆری گەیاند بە موڵك و ماڵی هاوڵاتییان.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks