لڤین
بینیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، وڵاتەکەی رێگە نادات دوژمنەکانی لە سوریا و لوبنان خۆیان رێکبخەنەوە و دەستی هاوکارییش بۆ هاوپەیمانانی لە کورد و دروز درێژ دەکات.
نەتانیاهۆ لە گوتەیەکدا لە بەردەم پەرلەمانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، دوای تێکشکانی حزبوڵای لوبنان و رووخانی رژێمی ئەسەد، ئێستا تیرۆر هێز و کاریگەریی پێشتری نەماوە و ئیسرائیلیش رێگە نادات دوژمنەکانی لە ناوچەکە بەهێز ببنەوە.
لەبارەی غەزەشەوە، نەتەنیاهۆ گوتی، ئیسرائیل بۆ قۆناغەکانی داهاتووی جەنگ ئامادەیە و ناوەستێت تاوەکو هەموو ئامانجەکانی بەدیدەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کاتی ئەوەیە بژاردەی جێهێشتنی غەزە، بخرێتە بەردەم دانیشتووانی کەرتەکە.