لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سوپای ئەڵمانیا داوا دەکات خزمەتی سەربازیی ناچاری بسەپێنرێت

kurdistan

لڤین

فەرماندەی سوپای مەیدانی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، پێم وایە هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا بەبێ دووبارە هێنانەکایەی خزمەتی سەربازیی ناچاری، ناتوانن ئەرکە زیادەکانیان جێبەجێ بکەن.

فەرماندەی سوپای مەیدانی ئەڵمانیا، هاراڵد گێنتە، بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیای ڕاگەیاند، تەنیا پشتبەستن بە بەشداریکردنی خۆبەخشەکان بەس نییە. دەشڵێت: جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە سەربازانی یەدەگیش دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد “هەموو ئەو ئەرکە زیادانەی کە ئەمڕۆ دەبێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین، لە بوارەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەرگریی نیشتمانی و هاوپەیمانییەکان، بەبێ ژمارەیەکی زۆر سەرباز سەرکەوتوو نابن، چونکە ئەو کارانە ناکرێت تەنیا بە دامەزراندنی سەربازانی ناچاری دەکرێت.”

سوپای ئەڵمانیا، چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت ئایا حکوومەتی داهاتوو بڕیار لەسەر خزمەتی نوێی سەربازی دەدات یاخود نا، یان چ مەرجێک بۆ جێبەجێکردنی دادەنرێت.

گوتیشی: سوپا دەتوانێت ئەمساڵ  مەشق بە 2500 سەرباز بکات، بەڵام ڕەنگە ساڵی داهاتوو مەشق بە سەربازی زیاتر بکات.

ئەو بەرپرسە باڵایە سەربازییە دەڵێت: کێشەکە ئەو ڕاهێنەرانە نییە کە ئەمڕۆ هەمانە، بەڵکو کێشەکە ژێرخانی سەربازیشە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks