لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

لە پارێزگای کەرکوک کاتژمێرێک دەوامی فەرمانبەران کەمکرایەوە

کەرکوک x

لڤین

پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا، دەوامی فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی سەر بەو پارێزگایە کەمکرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگاکە، بە بڕیاری رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، لە هەموو فەرمانگە و یەکە ئیدارییەكان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، رۆژانە یەک كاتژمێر دەوامی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە.

شەوی رابردووش، پارێزگای هەولێر هەمان بڕیاری دا و لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنەکەشیەوە رایگەیاند، نیو كاتژمێر لە کاتی بەیانیان و نیو کاتژمێر لە کاتی تەواوبوونی دەوامی فەرمی، لە کاتی دەوام کەمدەکرێتەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks