لڤین
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی بە بانگەوازه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، له‌په‌یامێكدا له‌ژێر ناونیشانی “بۆ ڕای گشتی و گەلی وڵاتپارێزمان” ئاگربەستی ڕاگەیاند.
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکرات، لە ئەمڕۆوە ئاگربەست ڕادەگەیەنین، بابەتی چەکدانانیش تەنها بە پێشەنگایەتی پراکتیکی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامگیر دەبێت.
ده‌قی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه به ناونیشانی ‘بۆ ڕای گشتی و گه‌لی وڵاتپارێزمان’ په‌یوه‌ست به بانگه‌وازییه مێژویه‌كه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌مشێوه‌یه:
“بانگه‌وازییه‌كه‌ی 27ـی شوباتی ڕێبه‌ر ئاپۆ به ناونیشانی “بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك”، ڕێگه‌ی هه‌مو هێزه ئازادیی و دیموكراسییه‌كان ڕوناك ده‌كاته‌وه و وه‌ك مانیفیستۆیی سه‌رده‌مه. له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مان و مرۆڤایه‌تی مانیفیستۆی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی زیاد كردوه، به ڕێزه‌وه سڵاو له ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ین
له بانگه‌وازیی ناوبراودا ئاشكرایه له كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قۆناغێكی مێژوی ده‌ستپێكردوه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی مه‌زن له پێشكه‌وتنی به‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیك و ژیانی ئازاد له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كات. په‌یوه‌ست به‌مه‌وه به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موان؛ ده‌بێت هه‌مو كه‌سێك به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ستێت و ئه‌وانه جێبه‌جێ بكات.
بێگومان ئه‌نجامدانی بانگه‌وازییه‌كی له‌م شێوه‌یه گرنگ بو؛ له ئێستاوه جێبه‌جێ كردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو زۆر گرنگه. وه‌ك په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌شداری ناوه‌ڕۆكی بانگه‌وازیی ناوبراو ده‌بین و دیاری ده‌كه‌ین به گوێره‌ی پێویستییه‌كانی بانگه‌وازییه‌كه ده‌جوڵێینه‌وه و جێ به‌جێیان ده‌كه‌ین. به‌ڵام بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌بێت هه‌لومه‌رجی سیاسه‌تی دیموكراتیك و زه‌مینه‌ی یاسایی دابین بكرێت.
ئاشكرایه په‌كه‌كه، بوه ته‌ڤگه‌ری حه‌قیقه‌ت و قاره‌مانێتی مه‌زنی ئه‌م نیوسه‌ده‌یه‌ی كۆتایی كوردستان. هه‌مو شتێك به تێكۆشانی مه‌زنی قاره‌مانی، فیداكاری، قوربانی و كاری گه‌وره به‌ده‌ستهێندرا. به ڕێز، خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر و پێزانینه‌وه هه‌مو شه‌هیدانی قاره‌مانی ئه‌م تێكۆشانی ئازادییه یاد ده‌كه‌ینه‌وه. له ئێستا به‌داوه به هه‌مان ڕۆح و باوه‌ڕی ده‌ستكه‌وته مێژوییه ناوبراوه‌كانه‌وه ده‌په‌ڕینه‌وه بۆ ناو پرۆسه‌یه‌كه‌ی نوێی تێكۆشان. ئه‌و هۆشمه‌ندییه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ پێشكه‌شی كردوه و ئه‌و ئه‌زمونه گه‌وره‌یه‌ی په‌كه‌كه ئافراندی، باشی، دروستی، جوانی و هێزی به‌ڕێوه‌به‌ری تێكۆشانی ئازادی به ڕێگه‌ی سیاسه‌تی دیموكراتیك ده‌داته گه‌له‌كه‌مان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، بۆئه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی ڕێبه‌ر ئاپۆ بێته‌ئاراوه، له‌مڕۆ به‌دواوه ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نین. تا هێرش له دژمان ئه‌نجام نه‌درێت، هیچ هێزێكمان چالاكی چه‌كداری ئه‌نجام نادات. بابه‌تی چه‌كدانانیش ته‌نها به پێشه‌نگایه‌تی پراكتیكیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجامگیر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده‌ین كه به‌پێی داواكاری ڕێبه‌ر ئاپۆ كۆنگره‌ی پارته‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه پێویسته هه‌لومه‌رجی گونجاو دابین بكرێت و بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره پێویسته ڕێبه‌ر ئاپۆ خۆی پێشه‌نگایه‌تی كۆنگره بكات و به‌ڕێوه‌ی ببات. تا ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌مو هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانمان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان شه‌ڕی كرد؛ به‌ڵام ته‌نها ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌توانێت پێشه‌نگایه‌تی سه‌رده‌می ئاشتی و كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك بكات.
ڕاستییه به‌رچاوه‌كان به ئاشكرا نیشانی ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو پێك بێت، بۆ دیموكراتیزه‌كردنی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری دیموكراتیكی پرسی كورد، بۆ پێشخستنی ته‌ڤگه‌ری دیموكراسی جیهانی، پێویسته مه‌رجه‌كانی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان مسۆگه‌ر بكرێن تا ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی جه‌سته‌یی ئازادانه بژی و كار بكات، بتوانێت به‌بێ ڕێگری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یه‌وێت به هاوڕێكانیشییه‌وه په‌یوه‌ندی دروست بكات. ئێمه هیوادارین كه ئه‌و هه‌لومه‌رجه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه جێبه‌جێ بكرێن.
گه‌ل و دۆسته به‌ڕێزه‌كانمان!
بانگه‌وازی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌دڵنیاییه‌وه كۆتایی نییه، به پێچه‌وانه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه. وه‌ك له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش باس ده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌یخاته به‌رچاو ئه‌و شتانه‌ی كه پێویست بو له 35 ساڵی ڕابردودا و به‌تایبه‌تیش له ٢٠ ساڵی كۆتاییدا ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی پێویست له كاتی خۆیدا نه‌كراون، ئێستا پێویسته به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌نجام بدرێن. له‌م باره‌یه‌وه پێویسته بانگه‌وازی ڕێبه‌رایه‌تی، هۆكاره‌كانی، تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌ركه‌كانی پرۆسه نوێیه‌كه كه ده‌ستی پێكردوه به دروستی و ته‌واوی تێبگه‌ن و پێویسته پێداویستییه‌كانی به سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێ بكه‌ن. پێویسته به به‌رپرسیارێتی و جددیه‌تێكی گه‌وره‌وه نزیك له ناوه‌ڕۆكی بانگه‌وازه‌كه ببنه‌وه و زۆر گرنگه كه له هه‌مو بوارێكدا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو جێبه‌جێ بكرێت.
ئێمه له‌بیرمان نه‌چێت كه قورسترین بار هه‌میشه ڕێبه‌ر ئاپۆ خستویه‌ته سه‌رشانی، ڕێگامان ڕوناك ده‌كات و پێشه‌نگایه‌تیمان ده‌كات. ئێستا به ‘بانگه‌وازی ئاشتیی و كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك’ هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نێت و بۆ هه‌مو ژێرده‌ستان به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان پڕۆسه‌یه‌كی نوێی تێكۆشان ده‌ستپێده‌كات. بۆیه ئێمه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پڕۆسه نوێیه به دروستی تێبگه‌ین و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره ساخته‌كاری و هێرشێك ئاماده بین، ئه‌ركه‌كانی به سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێ بكه‌ین. ڕێكخستنبونی دیموكراتیكی خۆمان و تێكۆشانی ئازادییمان له هه‌مو گۆڕه‌پانێك به ئازایه‌تی و فیداكارییه‌كی گه‌وره له كوردستان، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له چوار لای جیهان گه‌ش بكه‌ین. پێویسته هه‌مومان خۆمان به به‌رپرسیار بزانین بۆ سه‌ركه‌وتنی بانگه‌وازی ڕێبه‌رایه‌تی.
ئه‌وه‌تا، ئێمه چوینه مانگی ئادارێكی نوێ و له جۆشێكی 8ـی ئادار و نه‌ورۆز ده‌ژین. ئێمه شۆڕشی ئازادیی ژنان له‌سه‌ر بنه‌مای ژنۆلۆژی په‌ره‌پێده‌ده‌ین و له‌سه‌ر هێڵی شارستانییه‌تی دیموكراتیك ژیانی كۆمه‌ڵگای ئه‌خلاقی و سیاسی ڕێكده‌خه‌ین. هه‌وڵده‌ده‌ین حه‌قیقه‌تی ئاپۆیی به شێوه‌یه‌كی دروست و ته‌واو تێبگه‌ین و شۆڕشی حه‌قیقه‌ت كه شۆڕشی زیهنییه‌ت و شێوازی ژیانه په‌ره‌پێبده‌ین. كۆتا بانگه‌وازی ڕێبه‌ر ئاپۆ له بنه‌ڕه‌تدا بانگه‌وازی به‌هێزتر خاوه‌نداری كردنه له ٨ـی ئادار و نه‌ورۆز و به جۆشێكی گه‌وره پیرۆزی بكه‌ن. له هه‌مو كه‌سێك زیاتر پێویسته ژنان و گه‌نجان ئه‌م بانگه‌وازه به دروستی تێبگه‌ن، به به‌هێزی پشتگیری لێبكه‌ن و پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه 8ـی ئادار ڕۆژی ژنانی كرێكار و نه‌ورۆز له هه‌مو ژنان و گه‌نجان، گه‌لی خۆمان و دۆسته‌كانمان پیرۆز ده‌كه‌ین و بانگه‌واز له هه‌موان ده‌كه‌ین كه به ڕۆحی 8ـی ئادار و نه‌ورۆز پشتگیری له بانگه‌وازی ڕێبه‌رێتی بكه‌ن و له هه‌مو گۆڕه‌پانێك تێكۆشانی ئازادیی گه‌ش بكه‌ن!
بژی پێشه‌نگی قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان په‌كه‌كه!
“بژی ڕێبەر ئاپۆ”