لڤین
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، “بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بۆ هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمکدەکرێتەوە”.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، رایگەیاند، “لە مانگی رەمەزاندا، لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمدەکرێتەوە”.
ئەمڕۆ 1ی ئازاری 2025، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە، ساڵی رابردووش بەهەمان شێوە لە مانگی رەمەزاندا بڕیاری کەمکردنەوەی وانە و دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان درا.
جگە لە ناوەندەکانی خوێندن، ساڵانە بۆ مانگی رەمەزان، لە بەشێکی زۆری فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان و بەشێک لە ئەهلییەکانیش بڕیاری کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی دەوام دەردەکرێت.