لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هەسەدە شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر دەکات

GkbHibWAEwan

لڤین

هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستگیرکردنی شانەیەکی نوستووی داعش ڕادەگەیەنێت و دەڵێت” سێ تیرۆریستییان دەستگیرکردووە کە ئەندام بوون لە شانەکەدا”.

هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، هێزەکانی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە ئاسایشی و سەربازییەکانی لە سەرانسەری ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا دژی شانەکانی داعش.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڕۆژی چوارشەممە تیمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانمان ئەرکێکی ئاسایشی وردییان ئەنجام داوە و شانەیەکی ڕێکخراوی داعشییان لە شاری ڕەققە لە ناوبردووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو،  دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد و تەواو لەسەر چالاکییە تیرۆریستییەکانی شانەکە، توانیویانە شوێنی خۆحەشاردانییان بدۆزنەوە، و چواردەوریان گرتوون و سێ تیرۆریستییان دەستگیرکردووە کە ئەندام بوون لە شانەکەدا.

بەپێی بڵاوکراوەکەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، شانەکە چەندین ئەرکی تیرۆریستییان دژی هەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاووڵاتییانی مەدەنی ئەنجام داوە، کاریشیان کردووە لەسەر دروستکردنی بێسەروبەریی لە ڕێی ئەنجامدانی کاری تێکدەرانەوە دژی دامەزراوە گشتی و تایبەتەکان.

هەسەدە جەختیشدەکاتەوە، سەرەڕای سەرقاڵبوونیان بە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەوان، بەڵام بەردەوام دەبن لە لەناوبردنی چەکداران و شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و ڕێگەیان نادەن خۆییان ڕێکبخەنەوە و هێرشی تیرۆریستی لە ناوچەکان ئەنجام بدەن.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks