لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

حەلبوسی: كورد وا تەماشای خۆی دەكات لەهەر ساتێكدا لە عێراق جیادەبێتەوە

halbusy

لڤین

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی حزبی تەقەدومی سوننە ڕایدەگەیەنێت، بەغدا دەسەڵاتی نیە بەسەر فەرمانبەرێكی ئاساییدا لە هەرێمی كوردستان و دەشڵێت: كورد وا تەماشای خۆی دەكات كە لەهەر ساتێكدابێت لە عێراق جیادەبێتەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم ڕایگەیاندووە، برایان لە هەرێمی كوردستان وا تەماشای خۆیان دەكەن، كە لەناوچەیەكن ئەگەر هەیە لە هەر ساتێكدابێت جیاببێتەوە، جوگرافیاكەیان و كلتوریان و زمانیان و بارودۆخیان، سروشتی ژیانیان.

ڕاشیگەیاندووە، كورد بەشدارە لە ناوەند و دۆخی فیدڕاڵیەكەشیان پارێزراوە، بەشداری دەكەن لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ، بەشدارن لە دەستنیشانكردنی سەرۆك كۆماری عێراق، بەشداری دەكەن لە دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بەشداری دەكەن لە دەستنیشانكردنی وەزارەتەكانی حكومەت و تەواوی دامەزراوەكان.

دەشڵێت: بەڵام ناوەند، دەسەڵاتی نیە بەسەر فەرمانبەرێكی سادەدا لە هەرێم، ئەگەر هەڵسەنگاندن بكەین، هاوبەشی تائێستا ناونیشانە، تائێستا نەگەیشتووەتە بنەماكانی هاوبەشیی ڕاستەقینە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks