لڤین
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی پێنجشەممە، وەرگرتنی مامەڵەی هاوڵاتی پەیوەست بە سیستمی کارتی نیشتمانی رادەگرن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگادارتان دەكەینەوە كە ڕۆژی پێنجشەممە، سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لە سەرجەم فەرمانگەكانمان لە هەرێمی كوردستان مەكەن، لەبەرئەوەی سەرجەم مامەڵەكان وەستاوە بە هۆكاری هونەری.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی یەکشەممەوە، 16/2/2025، دەوام دەستپێدەکاتەوە.