لڤین
ڕێبوار ته‌ها مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌بۆنه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌عبان ده‌وامی فه‌رمی ڕاده‌گیرێت له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و خوێندنگه‌كان، جگه له ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له كه‌ركوك.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای كه‌ركوك، رێبوار ته‌ها مسته‌فا بڕیاریدا سبه‌ی پێنجشه‌ممه بكرێت به پشو له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و خوێندنگه‌كان، جگه له ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پارێزگاری كه‌ركوك زانكۆ و كۆلیژ و په‌یمانگاكانی سه‌رپشك كرد له‌وه‌ی رۆژه‌كه بكه‌ن به پشو یان نا به‌پێی پلان و پابه‌ندییه‌كانی خۆیان.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بڕیاردراوه له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دیاله، بابل، زیقار و بەسرە و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق سبەی پێنجشەممە بكرێته پشوی فه‌رمی، بەبۆنەی زیارەتی شەعبانیە و 15ی شەعبانەوە