لڤین
وەک بەشێک لە داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانی خستووەتە، سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق.
بڕەکەی کە رادەست کراوە بریتییە لە، 51 ملیار و 895 ملیۆن و 457 هەزار و 877 دینار.
بڕە پارەکە بە کاش رادەست کراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 12.2.2025، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەوە وەک بەشێک لە گەنجینەی فیدراڵی، لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 خراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.