Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئێران لەژێر پەردەی بەرنامەیەكی بۆشایی ئاسمانیدا گەشەپێدانی ئەتۆمی دەشارێتەوە

abada d b afafbf

لڤین

كەناڵی فۆكس نیوز رایدەگەیەنێت، دەزگایەكی نهێنی سەربە وەزارەتی بەرگری ئێران، كە بەرپرسە لە پەرەپێدانی ئەتۆمی لەژێر پەردەی بەرنامەیەكی بۆشایی ئاسمانیدا كاردەكات.

كەناڵی فۆكس نیوز سەبارەت بە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەشێوەیەكی نهێنی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاشکرایکردووە “ئێران پێكهاتەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەژێر پەردەی پڕۆژەی بازرگانی و بەرنامەی بۆشایی ئاسمان دەشارێتەوە، هاوکات زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ڕێكخراوی داهێنان و لێكۆڵینەوەی بەرگری (SPND)  كە دەزگایەكی نهێنی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئێرانە، لەچوارچێوەی دوو شوێنی سەرەكیدا چالاكانە كار دەكات، كە بریتین لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی شەهرود و سایتی سێمنان”.

هەر لە راپۆرتەکەدا ئەنجومەنی نیشتمانیی بەرگری ئێران رایگەیاندووە “SPND لەچەند مانگی ڕابردوودا هەوڵەكانی خۆی بۆ دروستكردنی كڵاوەی ئەتۆمی لە شوێنەكانی شەهرود و سێمنان چڕتر كردووەتەوە”.

رونیشکراوەتەوە “ئێران لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤ مووشەک قائیم – ١٠٠ بۆ بۆشایی ئاسمان بۆ ئەوە مەبەستە هەڵداوە، ئەو مووشەکە بەشێوەیەك درووستكراوە كە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمی هەبێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێران چاوەڕوانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا دەكات، بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران.

لڤین پرێس
Scroll to Top