لڤین
ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا باسی مووچەی مانگی 12 نەکراوە.
رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە دوای کۆبونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا لەمیانی لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاند: کۆبونەوەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم و بەغداد ئەرێنی بوو.
ڕێباز حەملان وتیشی، ئەوەی سبەی لەسەری رێکدەکەوین دەبێتە بنەما بۆ موچەی هەر 12 مانگەکە، هاوکات لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا باسی موچەی مانگی 12 نەکراوە.