لڤین
وتیشی، پێشتر ١١ یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان عێراق و میسر له مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ واژۆ كراون و ئه‌م هاوكارییه ئه‌مڕۆ به واژۆكردنی ١٢ یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له بواره جیاجیاكاندا به‌هێزتر بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق و دووركه‌وتنه‌وه له ناكۆكیه‌كان دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ گۆڕینی عێراق بۆ ده‌رفه‌تێكی باش بۆ وه‌به‌رهێنان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ژینگه‌ی سه‌رنجڕاكێشی وه‌به‌رهێنان و یاساكانی پاڵپشتی كار و چاكسازی و په‌ره‌پێدانی بانكی و باج هه‌نگاوی باش له‌به‌رچاو گیراو بوون بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته گۆڕه‌پانێكی گه‌شه‌پێدانی ئومێدبه‌خش.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه له بواری گواستنه‌وه‌ی وشكانی له نێوان هه‌ردو وڵات‌دا، له بواری بره‌ودان به كێبڕكێ و به‌رنگاربوونه‌وەی قۆرخكاری، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌میندارییه‌تی به‌غدا و پارێزگای قاهیره.
باسی له‌وه‌شكرد، شێوازی چاكسازی حكومه‌ت وای له كۆمپانیا میسرییه‌كان كرد به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و فراوان بێنه ناو بازاڕی عێراقه‌وه، زۆرێك له كۆمپانیا میسرییه‌كان سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ژێرخان و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانن، قه‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كانیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا میسرییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ژێرخانی زیاتر له (٦٠٠) ملیار دیناری عێراقی.