Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

باوکێك منداڵە دوو ساڵەکەی خۆی بە ئۆتۆمبێل شێلا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا

hawaL site

لڤین

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ناو شاری کەلار، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە شاری کەلار نزیک گەڕەکی شەهیدان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانی شێلا و بەسەختی برینداری کرد.

ئاماژە بەوەشکرا، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە منداڵەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.

بە گوێرەیی زانیارییە سەرەتاییەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە باوکی منداڵەکەیە و لە ئێستادا لیکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

لڤین پرێس
Scroll to Top