لڤین
ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی دروستبوونی قەڵەباڵغی لە كاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێكی ئایینی لە هیندستان، 40 كەس گیانیان لەدەستداوە و سەدانی دیكەش بریندار بوون.
ڕێوڕەسمەكە تایبەتە بە ئایینی هیندۆسی بەناوی (ماها كۆمپە مێلا)، هاووڵاتییان بە مەبەستی پیرۆزی دەچنە نێو ئاوی رووبار، ڕێوڕەسمەكە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ویلایەتی ئەوتار برادیش لە باكوری هیندستان دەستی پێ كردووە و ماوەی 6 هەفتە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ لە یەكەم رۆژی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكەدا هاووڵاتییەكی زۆر هاتوون بۆ بەشداربوون و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و بەهۆیەوە بەشداربوویەكی زۆر كەوتوونەتە ژێر پێیانەوە.
لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوەكە 40 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش بریندار بوون.
رێكخەرانی ڕێوڕەسمەكە پێشتر پێشبینییان كردبوو لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ڕێوڕەسمە ئایینییەكەدا كەمتر لە 100 ملیۆن كەس بەشداربن، بەڵام پێشبینییەكانیان هەڵە بووە و ئەمڕۆ زیاتر لە 200 ملیۆن كەس ئامادە بووە و بەهۆیەوە ئەم كارەساتە كەوتۆتەوە.